هێمن هەورامی: پشتیوانی کارنامەی حکومەتی هەرێم دەبین


وێستگەنیوز-

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، خواستی هەولێر ئەوەیە سەرجەم کێشەکانی لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی عێراق لەرێگەی دەستورەوە چارەسەربکات، لەناوخۆی هەرێمیشدا پەرلەمانی کوردستان پشتیوانی لە جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نۆیەم و ئەنجامدانی چاکسازی دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازی لە چاندرامولی کۆمار، کونسوڵی گشتی هیندستان لە هەرێمی کوردستان کردوە و بە گوێرەی راگەیەنراوی پەرلەمان باس لەدوا پێشهاتە سیاسی، ئابوری و لێکەوتە نەرێنییەکانی ڤایرۆسی کۆڕۆن  لەسەر هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کراوە.

دیدارەکەدا جێگری سەرۆکی پەرلەمان باسی لەوەکردوە، خوازییارن بە پێی دەستووری عێراق سەرجەم کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر بکرێن وبگەنە رێکەوتنێکی کۆتایی، لەناوخۆی هەرێمی کوردستانیشدا وەک پەرلەمان هاوکار و هەماهەنگ دەبن لە پێناو سەرخستنی کارنامەی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

لە تەوەرێکی دیکەدا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان باسی لەکاری پەرلەمانی ولایەنی یاسادانان و پێکهاتەکانی پەرلەمانی کوردستان و چۆنیەتی راییکردنی کارەکان کردوەو هیوای خواستوە کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ وڵاتی هیندستان لەسەر ئاستی کاری پەرلەمانی بەرەوپێش بچێت و سود لە ئەزمونەکانی یەکتر وەربگرن.


PM:08:12:06/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 1776 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت