بۆ نوێژكردن لەمزگەوتەكان مەرجی تایبەت دادەنرێت


وێستگە نیوز-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی لەئیدارەی گەرمیان لەگەڵ وتاربێژانی ناوچەكە كۆبووەوە و جەختیكردەوە لەگرتنەبەری ڕێوشوێنەكانی خۆپارێزی لە مزگەوتەكاندا بەتایبەتی بەكارھێنانی دەمامك و دووری یەك مەتر نێوان نوێژخوێنان و هێنانی بەرماڵ و دەست نوێژشتن لەماڵەوە.

سەباح حەمەساڵەح بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی گەرمیان، ئەمڕۆ لەگەڵ وتاربێژانی مزگەوتەكانی سنوری گەرمیان كۆبووەوە و لە كۆبونەوەكەدا ئاماژە بە دۆخی تەندروستی ناوچەكە و گرنگی خۆپارێزی و خەڵكپارێزی لەڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ مامۆستایانی ئایینی ڕونكرایەوە و پێیان ڕاگەیەندرا وەك چۆن موسوڵمانان و نوێژخوێنان داوای كردنەوەی دەرگای مزگەوتەكان دەكەن، پێویستە لەكاتی كردنەوەی دەرگای مزگەوتەكانیشدا وەك ئەركێكی ئاینی و مرۆڤایەتی لەپێناو پاراستنی تەندروستی یەكتردا پابەندبن بە بڕیارو ڕێنماییەكان.

ناوبراو جەختیكردەوە كە مامۆستایانی ئاینی لەمزگەوتەكاندا كەسی یەكەمی ئیدارەدان و ڕێكخستنی كاروبارەكانن، پێویستە بەباشی ڕۆڵ بگێڕن بۆئەوەی خەڵك ساردنەبنەوە لە بەكارھێنانی ھۆكارەكانی خۆپارێزی و ھەڵمەتی ھۆشیاركردنەوەی نوێژخوێنان بەگشتی بەئەركی سەرشانی خۆیان بزانن.

هەروەها ئاماژەی بەگرتنەبەری ڕێوشوێنەكانی خۆپارێزی لە مزگەوتەكاندا كرد بەتایبەتی بەكارھێنانی دەمامك و دووری یەك مەتر نێوان نوێژخوێنان و هێنانی بەرماڵ و دەستنوێژ شتن لەماڵەوە بەتایبەتی لەكاتی نوێژی هەینی وەكو مەرج دیاری بكرێت بۆ نوێژخوێنان.

لەماوەی رابردوودا ناوچەی گەرمیان زۆرترین تووشبووی كۆرۆنای تێدا تۆماركرا هەر بۆیە ئیدارەی ناوچەكە بڕیاریدا بۆ ماوەیەك  دەرگای مزگەوتەكان دابخات.


PM:06:50:06/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 2044 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو