بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق، بەرپرسێكی گۆڕان رای حیزبەكەیان ئاشكرا دەكات


وێستگە نیوز-

بەرپرسێكی بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاندووە، بزوتنەوەكەیان بزووتنەوەی دەنگدەرەو هەمیشە لەگەڵ یٔەنجامدانی هەڵبژاردنی پاك و دور لە ساختەكاریدایە، گرنگە سەرباری هەستیاری بارودۆخی ناوچەكەو جیهان، هەڵبژاردن لە كات و ساتی خۆیدا و بە دوور لە دەستتێوەردان و ساختەكاریی بەڕێوەبچێت.

بەمەبەستی تاوتوێكردنی پرسی هەڵبژاردن و یاسای نوێی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ژوری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان مێزگردێكی سازكرد.

یاسین حەمەعەلی، یٔەندامی ژوری هەڵبژاردنی گۆڕان بە سایتی فەرمی حیزبەكەی راگەیاندووە، لە مێزگردەكەدا راپۆرتی وردو بابەتیانەی پشت بەست بە داتاو زانیاری خرانەڕوو، پاشان تاوتوێی یاسا نوێیەكەی هەڵبژاردن كرا و تیشك خرایە سەر سەرجەم یٔەو لەمپەرو كەموكوڕییانەی كە لەیاساكەدا بونیان هەیە، هەروەها پرسی یٔامادەسازی بزوتنەوەكەش یەكێكی تر بوو لە تەوەرەكان و گفتوگۆی چڕوپڕی لەبارەوە كرا.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، بەو پێیەی بزوتنەوەكەیان بزوتنەوەی دەنگدەرەو هەمیشە لەگەڵ یٔەنجامدانی هەڵبژاردنی پاك و دور لە ساختەكاریدایە، گرنگە سەرباری هەستیاری بارودۆخی ناوچەكەو جیهان، هەڵبژاردن لە كات و ساتی خۆیدا و بە دوور لە دەستتێوەردان و ساختەكاریی بەڕێوەبچێت.

سەرەتای ئەم هەفتەیە مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریدا رۆژی 6ی حوزەیرانی 2020 هەڵبژاردنی پێشوەختە لەعێراق ئەنجام بدرێت.


PM:04:30:06/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 1688 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت