پەروەردەی هەولێر بۆ تاقیكردنەوەی خولی دووەمی پۆلە ناكۆتاكان بڕیاریدا


وێستگە نیوز-

بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر بڕیاریدا بەدواخستنی تاقیكردنەوەی خولی دووەم پۆلە ناكۆتاكان بۆ رۆژی 16ی ئابی 2020.

بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر رایگەیاند، تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی پۆلە ناكۆتاكان لە ٤ بنەڕەتی تا ١١ ی ئامادەیی و قۆناغە ناكۆتایی خوێندنی پیشەیی و ئیسلامی لەڕۆژی 9ی ئاب دواخرا بۆ ڕۆژی 16ی ئابی 2020.

هەروەها ئاماژەی بەوەداوە، لەكۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران دەسەڵات درا بە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی پارێزگاكان بۆ بەڕێوەبردن و كۆتایی هێنان بە تاقیكردنەوەكان بەڕەچاوكردنی ڕەشی تەندروستی.

ماوەی زیاتر لەهەفتەیەكە ئامارەكانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەپارێزگای هەولێر روو لەهەڵكشانە و رۆژانە زیاتر لە 200 تووشبوو رادەگەیەندرێت.




PM:03:27:06/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 2176 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت