ئه‌و گه‌نجه لوبنانیه‌ی ته‌قینه‌وه گه‌وره‌كه هه‌ڵیدایه ده‌ریاوه
ئه‌مین زاهد
وێستگه نیوزـ
ئه‌مین زاهد، گه‌نجێكی لوبنانییه و ته‌قینه‌وه به‌هێزه‌كه‌ی رۆژی سێشه‌ممه چه‌ند مه‌ترێك به ئاسماندا هه‌ڵیداوه و به برینداری خستویه‌تییه ده‌ریاوه، زاهد بۆماوه‌ی 30 كاتژمێر به‌بێهۆشی له ده‌ریاكه‌دا بووه تا تیمه‌كانی فریاكه‌وتن دۆزیویانه‌ته‌وه.
ئێستا ئه‌و گه‌نجه‌كه كه زۆر به سه‌ختی برینداربووه، هێشتا له ژیاندایه، دۆزینه‌وه‌شی دوای ئه‌وه دێت كه كه‌سوكار و هاوڕێكانی هه‌ڵمه‌تێكی زۆریان به بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كرد تا سۆراغ بكرێت.
دوای دۆزینه‌وه‌شی به برینداری، وێنه‌ی زاهد زۆر به خێرایی به تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوبووه و تیمه‌كانی فریاگوزاری ده‌ڵێن كه به سه‌ختی برینداره، به‌ڵام هێشتا له‌ژیاندایه و ئه‌و ماوه‌یه‌ش كه له ده‌ریادا بووه، بێهۆش بووه، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له حاڵه‌ته ده‌گمه‌نه‌كان كه روودانی ئه‌سته‌مه.
تائێستا به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ی لوبنانه‌وه 137 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه و پێنج هه‌زاری دیكه‌ش برینداربوون و زیانێكی ماددیی زه‌به‌لاحیش به به‌یروتی پایته‌خت گه‌یشتووه.
PM:12:47:06/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 5552
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت