چه‌ند رۆژێك شه‌پۆلی گه‌رما نامیێنێ و پێشبینیی بارانبارنیش ده‌كرێت
وێستگه نیوزـ
كهشناسهكانی عیراق پێشبینی ده‌كه‌ن بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ شه‌پۆلی گه‌رمای به‌هێز روو نه‌دات و ئه‌وان ئه‌و ماوه‌یه به "پشووی گه‌رمای مانگی ئاب" ناوده‌به‌ن.
سادق عه‌تیه، كه‌شناسێكی عیراقه و له پێشبینییه‌كانیدا رایگه‌یاندوه كه له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عیراق ئێستا كه‌شوهه‌وایه‌كی ئاسایی هه‌یه، ده‌شڵێت له‌مڕۆوه تا 10 رۆژی دیكه هیچ شه‌پۆلێكی گه‌رما سهرههڵدانادات و خێرایی باش‌و به ئاراستی باكوری خۆرئاوا له زۆربه‌ی ناوچه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت.
سادق عه‌تییه پێشبینیشی كردوه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاجیای هه‌رێمی كوردستان نمه‌باران ببارێت.
PM:12:26:06/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 7340
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت