له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی هندستان ژماره‌یه‌ك توشبوی كۆرۆنا سووتان
وێستگه نیوزـ
ئاگرێك له به‌شی چاودێریی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت له هندستان كه‌وته‌وه‌و و به‌هۆیه‌وه هه‌شت توشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا سووتان و گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت له شاری ئه‌حمه‌دا ئاباد له خۆرئاوای هندستان به‌هۆی سووتانی كه‌لوپه‌له شه‌خسییه‌كانی یه‌كێك له ئه‌ندامانی تیمی پزیشكی، ئاگرێك كه‌وته‌وه.
سه‌رچاوه‌كانی هندستان ده‌ڵێن كه ئاگره‌كه به‌خێرایی ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه بۆ به‌شی چاودێریی ورد له نه‌خۆشخانه‌كه كه ژماره‌یه‌ك توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنای تێدا بووه، ده‌شڵێن هه‌تا ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵكراوه، هه‌شت توشبوی كۆرۆنا كه له‌و به‌شه‌دا بوون گیانیان له‌ده‌ستداوه كه سێ ژن و پێنج پیاو بوون.
تائێستا له هندستان یه‌ك ملیۆن و 96 هه‌زار كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش 40 هه‌زار و 99 توشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه.
AM:11:58:06/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 1876
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت