پشكنه‌رێكی دیكه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌پڕ ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه
ستیڤن ئاكارد
وێستگه نیوزـ
پشكنه‌ری گشتیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه كه به‌رپرسه له چه‌ند دۆسییه‌كی تایبه‌ت به مایك پۆمپیۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه.
ستیڤن ئاكارد، پشكنه‌ری گشتی بووه له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و ده‌وترێت كه به‌رپرسی چه‌ند دۆسیه‌یه‌ك بووه كه دۆسیه‌كان بۆ مایك پۆمپیۆ-ی وه‌زیری ده‌ره‌وه رووگیر بوون، ئه‌مه‌ش دوای چه‌ند مانگێكی كه‌م دێت له له‌سه‌ركارلابردنی ستیڤ لینیك، پشكنه‌ری پێشووی وه‌زاره‌ت.
ئاكارد بۆ ئه‌وه خرایه پۆسته‌كه‌ی كه چاودێریی كاره‌كانی مایك پۆمپیۆ بكات كه به‌نزیكترین كه‌س له تره‌مپ داده‌نرێت، پۆمپیۆش ده‌ڵێت كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌و پشكنه‌ره‌وه نییه و رۆڵی نه‌بووه له له‌سه‌ركارلابردنیدا.
ئاكارد مانگی ئایاری رابردوو له‌جێگه‌ی ستیڤ لینك خرایه ئه‌و پۆسته، لینك له‌سه‌ر داوای خودی پۆمپیۆ لابرا و پۆمپیۆ داوای له تره‌مپ كردبوو ئه‌و پشكنه‌ره لابدات چونكه پشكنه‌ری ناوبراو ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كردبوو له‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ كۆنگرێس بڕیاریدابوو چه‌ك به سعودیه بفرۆشێت.
وازهێنانی ئاكادریش له پۆسته‌كه‌ی له‌كاتێكدایه كه راپۆرتی پشكنه‌ری گشتی له‌سه‌ر دۆسیه‌ی فرۆشتنی چه‌ك به سعودیه به‌بێ گه‌رانه‌وه بۆ كۆنگرێس له قۆناغه‌كانی كۆتاییدایه.
AM:11:27:06/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 1660
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت