كاندیدی وه‌زاره‌تێكی حكومه‌تی عیراق به‌ جه‌ڵته‌ی دڵ كۆچی دوایی كرد

‌حەسەن ئۆزمەن

وێستگه‌ نیوز ـ
كاندیدی پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌وڵه‌ت له‌ حكومه‌تی عیراق له‌ كه‌ركوك به‌ جه‌ڵته‌ی دڵ كۆچی دوایی كرد.


میدیاکانی عیراق بڵاویانکردەوە، شەوی رابردوو حەسەن ئۆزمەن، کەسایەتی سیاسیی تورکمانی کە لەلایەن مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراقه‌وه‌ بۆ پۆستی وەزارەتی دەوڵەت وەک نوێنەری تورکمان دیاریكرابوو، لە کەرکوک به‌ جه‌ڵته‌ی دڵ کۆچی دوایی کردوه‌.

پێشتر مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق نووسراوێکی ئاڕاسته‌ی سەرۆکی پەرلەمانی عیراق کرد و تیایدا هاتووه‌: "بەمەبەستی پشتیوانیکردن لە بەشداری نیشتمانی لە بنیادنانی دەوڵەت، پۆستی وەزیری دەوڵەت زیادکراوە و دانراوە بۆ پێکهاتەی تورکمان بۆیە لەو چوارچێوەیەدا حەسەن سلێمان بەیاتی، كاندید کردووە بۆ وەزیری دەوڵەت".

حەسەن سلێمان وەهاب ئۆزمەن بەیاتی
- ساڵی 1955 له‌ پارێزگای دیاله‌ له‌دایك بوه‌.

- به‌ڕه‌گه‌ز توركمان و سه‌ر به‌ به‌ره‌ی توركمانی عیراقی بووه‌.

- بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له‌ ئه‌ندازیاریدا هه‌بووه‌.

- له‌ هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2010 به‌ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق هه‌ڵبژێرراوه‌ و دواتر بوه‌ به‌ ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی.


AM:10:23:06/08/2020




ئه‌م بابه‌ته 2800 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت