تره‌مپ: پێمان وایه ته‌قینه‌وه‌كانی به‌یروت هێرش یان ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك بووه
وێستگه نیوزـ
سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند هەندێک له فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی پێیان وایه كه تەقینەوەکانی دوێنێی بەیروت-ی پایته‌ختی لوبنان، بەهۆی هێرش یان تەقینەوەی بۆمبێکەوە بووە.
دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی لە کۆشکی سپی ئاماژەی بۆ تەقینەوە گەورەکەی دوێنێی شاری بەیروت کرد و وتی، "ئەمریکا ئامادەیە دوای ئەو تەقینەوەیەی شاری بەیروت، یارمەتی لوبنان بدات... بەڕاستی تەقینەوەکە وەک هێرشێکی ترسناک وابوو".
تره‌مپ وتیشی كه چاوی بە هەندێک جەنەراڵی سوپای وڵاته‌كه‌ی کەوتووە و ئه‌وان پێیان وایە "تەقینەوەکان نائاسایی بووە و بە بۆمبێک یان بە شتێکی دیکە ڕوویداوە".
سه‌رله ئێواره‌ی دوێنێ سێشەممە 4ی ئابی 2020 لە بەیروتی پایتەختی لوبنان دوو تەقینەوەی بەهێز روویاندا، بەهۆیانەوە، جگە لە زیانی گیانی، زیانێکی زۆریی ماددی کەوتەوە، وەزارەتی تەندروستیی لوبنانیش له دوایین ئاماردا ئاشكرایكردوه كه زیاتر لە چوار هەزار کەس برینداربوون و زیاتر لە 100ی دیكه‌ش گیانیان لەدەستداوە.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی لوبنان باسیان له‌وه كردوه كه دوو هه‌زار و 700 تۆن له مادده‌ی "نیتراتی ئامۆنیۆم" له كۆگایه‌كدا ته‌قییوه‌ته‌وه، دەشڵێن کە تەقینەوەکە لەکاتی له‌حیمكردنی ده‌ره‌چه‌یه‌كی بچوك لە شوێنی هەڵگرتنی ئەو تەقەمەنییانە روویداوە و کاری لەحیمکردنەکە بۆ ئەوە بووە لەو دەرەچە بچوکەوە ماددە تەقێنەرەکە دزە نەکات یان دەستی بۆ نەبرێت.
له‌دوای ته‌قینه‌وه‌كه حەسەن دیاب، سەرۆک وەزیرانی لوبنان ئه‌مڕۆ چوارشەممە 5ی ئابی 2020ی کردە رۆژی ماتەمینیی نیشتمانی لەو وڵاتەكه‌یدا و هاوكات میشێل عۆن، سەرۆک کۆماری لوبنان داوای‌کرد کۆبونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی باڵای بەرگری بەڕێوەبچێت و رێنماییشی دایە سەرجەم هێزە چەکدارەکان کاربکەن بۆ چارەسەرکردنی لێکەوتەکانی ئەو تەقینەوە گەورەیە و هێزەکانیان لە گەڕەکە وێرانبووەکان بگەڕێن بۆ تووندوتۆڵکردنی ئاسایش.
سەرۆک كۆماری لوبنان داوای‌کرد فریاگوزاریی بەپەلە پێشکەشی برینداران بکرێت و شوێن بۆ ئەو خێزانانەن دابینبکرێت، کە بەهۆی ئەو تەقینەوانە زیانیان پێگەیشتووه.
AM:09:52:05/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 3112
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت