نوێترین ئاماری ته‌قینه‌وه گه‌وره‌كه‌ی لوبنان
وێستگه نیوزـ
دوێنێ سێشەممە له كۆگایه‌كی شاری به‌یروت له لوبنان نزیكه‌ی 2700 تۆن مادده‌ی نیتراتی ئامۆنیۆمی ئاگرین ته‌قییه‌وه و ئه‌و شاره‌ی هه‌ژاند، به‌پێی ئاماره‌كانیش زیاترله چوار هه‌زار كه‌س كوژراون و برینداربوون.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی لوبنان، تائێستا لەو ته‌قینه‌وه به‌هێزه‌دا 100 کەس گیانیان له‌ده‌ستداوه و و زیاتر لە چوار هه‌زاری دیكه‌ش برینداربوون.
حكومه‌تی لوبنان به سه‌رۆكایه‌تیی حه‌سه‌ن دیاب، شاری به‌یروت پایته‌ختی وه‌ك شارێكی "لێقه‌وماو" راگه‌یاند و له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش پشتیوانییه‌كی زۆر بۆ لوبنان ده‌ربڕدراوه.
AM:09:30:05/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 2884
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت