ته‌قینه‌وه‌كه‌ی لوبنان هێنده‌ی بومه‌له‌رزه‌یه‌كی 4 پله‌یی بووه
وێستگه نیوزـ
ناوه‌ندی بومه‌له‌رزه‌زانیی ئوردن ئاشكرایكرد ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی له لوبنان رویداوه هێنده‌ی بومه‌له‌رزه‌یه‌كی 4.5 پله‌یی به‌هێز بووه.
مه‌حمود قه‌ریوتی، سه‌رۆكی ناوه‌ندی بومه‌له‌رزه‌زانیی ئوردن له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: وێستگه‌كانی تۆماركردنی بومه‌له‌رزه‌ی وڵاته‌كه‌ی له كاتژمێر 6:08 خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 4ی ئابی 2020، له‌رینه‌وه‌یه‌كی تۆمار كردووه.
راشیگه‌یاندوه كه له‌رینه‌وه‌كه هێنده‌ی بومه‌له‌رزه‌یه‌ك بووه كه گوڕه‌كه‌ی 4.5 پله بێت به پێوه‌ری رێخته‌ر.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه حه‌سه‌ن دیاب، سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان رایگه‌یاند سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 5ی ئابی 2020 ده‌كرێته رۆژی پرسه‌ی نیشتمانی له‌پای ته‌قینه‌وه گه‌وره‌كه‌ی به‌یروتی پایته‌خت كه زیانێكی زۆری ماددیی لێكه‌وته‌وه و ژماره‌یه‌كی زۆریش له هاوڵاتیان برینداربوون.
میدیاكانی لوبنان رایانگه‌یاندووه كه هۆكاری ئه‌و ته‌قینه‌وه گه‌وره‌یه، ته‌قه‌مه‌نیی ئاگرین بووه.
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ لەشاری بەیروتی پایتەختی لوبنان دوو تەقینەوەی بەهێز روویاندا و تەقینەوەكە لە دەوروبەری ماڵی سەعد حەریری، سەرۆك وەزیرانی پێشووی ئه‌و وڵاته بووە، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه زیانێكی زۆری بێ‌شومار به‌ر ده‌وروبه‌ری ته‌قینه‌وه‌كه كه‌وتوه.
PM:10:53:04/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 2616
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت