ژماره‌ی مردوان به‌ كۆرۆنا له‌ عیراق راگه‌یه‌ندرا

‌فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگه‌ نیوز ـ
لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 83 کەسی دیکە لە عیراق بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا.


وەزارەتی تەندروستیی عیراق ئاماری رۆژانەی تایبەت بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد: دوو هه‌زار و 836 کەسی دیکە لە عیراق تووشی کۆرۆنا بوون، 83 کەسی دیکە گیانیان لەدەستداوە و لەبەرامبەریشدا هه‌زار و 992  کەس چاکبوونەتەوە.

هەر بەپێی راگەیەندراوەکەی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق كه‌ ئەمڕۆ سێشەممە، 4ی ئابی 2020، بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، کۆی گشتیی ئامارەکانی تایبەت بە کۆرۆنا لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتاکەوە لە عیراق تا ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە:

تووشبوون: 134722


چاکبوونەوە: 96103

ئەوانەی لە نەخۆشخانەن: 33602

ئەوانەی لەژێر چاودێریی چڕدان: 511

گیانلەدەستدان: 5017


PM:05:29:04/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 1448 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت