تره‌مپ: ناردنی هێز بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ بوو له‌ مێژووی ئه‌مریكا


وێستگه‌ نیوزـ

سەرۆکی‌ ئەمریکا پێی وایه‌ بڕیاری‌ ناردنی‌ هێزی‌ بۆ خۆررۆژهەڵاتی‌ ناوەڕاست و دەستوەردان لە ململانێکانی‌ ئەو ناوچەیە، "گەورەترین هەڵە" بووه‌ لە مێژووی‌ وڵاتەکەیدا.  
  
له‌ چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانیدا دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاندوه‌ "بەبڕوای‌ من بڕیاری‌ ناردنی‌ هێزی‌ سەربازی‌ بۆ ناوچەی‌ خۆرهەڵاتی‌ ناوەڕاست و تێوەگلان لە ململانێکانی‌ ناوچەکە، گەورەترین هەڵەیە لەمێژووی‌ ئەمریکا.  
  
چەندینجار ترەمپ جەختیکردوەتەوە کە ئەمریکا ئامادەیە بۆ کۆتاییهێنان بە سیاسەتی‌ جەنگی‌ بێکۆتایی و هەوڵدان بۆ دروستکردنی‌ هاوبەشی‌ لەگەڵ وڵاتانی‌ جیهان لەجیاتی‌ کێبڕکێ و دژایەتی‌.  
  
چه‌ندین ساڵه‌ ئه‌مریكا 60 بۆ 70 هەزار سەربازی‌ لە چەندین وڵاتی‌ خۆرهەڵاتی‌ ناوەڕاست بڵاوەپێکردووە له‌وانه‌: ئەفغانستان و عیراق و بەحرەین و ئوردن و کوەیت و عومان و قەتەر و سعودیە و سوریا و ئیمارات و تورکیا.  


PM:12:16:04/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 1668 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو