به‌وێنه و ڤیدیۆ..ناوچه‌یه‌كی پیشه‌سازیی ئێران سووتا
وێستگه نیوزـ
له ناوچه‌یه‌كی پیشه‌سازیی ئێران و له‌ناو كه‌شتییه‌كی بازرگانیی ئه‌و وڵاته ئاگر كه‌وته‌وه و تا ئێستا هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و دوو ئاگره نادیاره.
كاتژمێر 6:50 خوله‌كی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئاگرێكی گه‌وره له ناوچه‌ی پیشه‌سازی جاجرود پردیس له باكوری خۆرهه‌ڵاتی تاران كه‌وته‌وه و تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه سه‌رقاڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ن.
به‌پێی به‌رپرسانی ئێران، ئاگر له سێ یه‌كه‌ی به‌رهه‌مهێنان و بینایه‌كی دوو نهۆمی و چه‌ند گه‌نجینه‌یه‌كی ناوچه پیشه‌سازییه‌كه كه‌وتوه‌ته‌وه كه رووبه‌ره‌كه‌یان نزیكه‌ی 2500 مه‌تر دوو جا ده‌بێت كه تایبه‌ته به به‌رهه‌مهێنانی پیشه‌سازیی دار و كانزا.
سەبارەت بە روداوی کەشتییەکەش، عه‌لی ئاشتری، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی ده‌ریاوانی له دوورگه‌ی قشم-ی سه‌ربه پارێزگای هورمزگان له باشووری ئێران رایگه‌یاند كه له به‌نده‌ری به‌همه‌ن كه‌شتییه‌كی بازرگانی ئاگری گرتووه، بەڵام ئاشتری هۆکارەکەی دیاری نەکردوە.
AM:11:45:04/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 1744
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت