به‌ڤیدیۆ.. بۆ رازیكردنی دڵی ژنه‌كەی هه‌ر سێ منداڵه‌كه‌ی له ژوورێكی چۆڵدا زیندانی كرد
وێستگه نیوزـ
پۆلیسی سوریا پیاوێكیان ده‌ستیگركرد كه سێ منداڵی خۆی خزاندوه‌ته ژوورێكی چۆڵه‌وه و له لێكۆڵینه‌وه‌كانیشدا دانی به‌وه‌دا نا كه ئه‌و كاره‌ی بۆ رازیكردنی دڵی ژنه‌كه‌ی كردوه.
له شارۆچكه‌ی زه‌ملكای نزیك دیمه‌شق، له‌لایه‌ن هاوڵاتییه‌كه‌وه هه‌واڵ دراوه‌ته پۆلیس كه سێ منداڵ له ژوورێكی چۆڵدا زیندانی كراون و یه‌كێك له منداڵه‌كانیش خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ته، پۆلیسی سوریا منداڵه‌كانی رزگاركردوه و باوكیانی ده‌ستگیر كردوه.
باوكه‌كه به پۆلیسی وتوه به‌هۆی منداڵه‌كانه‌وه كێشه‌یه‌كی زۆر كه‌وتوه‌ته نێوان خۆی و ژنه‌كه‌ی و ژنه‌كه ئاماده نه‌بووه منداڵه‌كان به‌خێو بكات وتویه‌تی "یان من یان ئه‌و منداڵانه"، ئه‌ویش ژنه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردوه و منداڵه‌كانی پشتگوێ خستوه و هه‌ر كات به‌لای ژووره‌كه‌دا بڕۆیشتایه پارچه نانێكی بۆ هه‌ڵ ده‌دان.
پۆلیسی سوریا رایگه‌یاندوه كه ئه‌و ژووره‌ی باوكه‌كه منداڵه‌كانی تێ فڕێداوه، شیاو نه‌بووه بۆ ژیان و ته‌نها به تانییه‌ك و نانه وشكی تێدا بووه، یه‌كێك له منداڵه‌كانیش كوڕ بووه ئیفلیج بووه و یه‌كێك له دوو خوشكه‌كه‌ی بایه‌خی پێداوه.
AM:10:38:04/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 3472
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت