نرخی ئه‌مڕۆی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان


وێستگه‌ نیوزـ

ئه‌مڕۆ دووشەممە 3ی ئابی 2020، نرخی نه‌وتی خاو و برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان پێوه‌كرا.

یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برینێت به‌ 43 دۆلار و 28 سه‌نت بوو.

هاوكات به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكاش به‌ 39 دۆلار و 98 سه‌نت بوو.

بەهۆی ململانێکانی نێوان روسیا و سعودیە وەکو دوو گەورەترین هەناردەکاری نەوت لەلایەک و کەمبوونەوەی خواست لەسەر کڕێنی نەوت لەلایەن کڕیارەکانەوە، مانگی ئازار بەهای نەوتی برێنت بۆ نزمترین ئاستی دابەزی و لە خوار 25 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.


AM:10:07:03/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 1716 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت