یەکەم وڵاتی عەرەبی لە رێگەی وزەی ئەتۆم، دەستیکرد بە بەرهەمهێنانی کارەبا

‌بنکەی "براكة"ی ئەتۆمی، ئەبوزەبی - ئیمارات


وێستگەنیوز-
بە دروشمی عەرەبیش دەتوانێت پێشبڕکێی نەتەوەکانی دیکەی جیهان بکات لە دۆزینەوە و بەکارهێنانی زانست بۆ خزمەتکردنی هاڵاتیانی، ئەمڕۆ شەممە یەکەم وێستگەی بەکارهێنانی ئەتۆم بۆ مەبەستی ئاشتی و بۆ بەرهەم هێنانی کارەبا لە ئیمارات کرایەوە کە دەتوانێت 25%ی کارەبای وڵاتەکەی بە رێگەی پاک و بێ زیان بۆ ژینگە بەرهەمبهێنێت.

محەمەد بن راشد ئالمەکتوم، جێگری سەرۆکی ئیمارات لە پەڕەی فەرمی خۆی لەتویتەر بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە یەکەم وێستگەی ناوەکی بۆ بەرهەمهێنانی وزەی ئەتۆم بۆ مەبەستی ئاشتی و بەرهەمهێنانی کارەبا کە بۆ یەکەمجارە لە وڵاتانی عەرەبی ئەو هەنگاوە دەگیرێتەبەر، کەوتەکار و بەسەرکەوتووی هەنگاوی یەکەمی وێستگەکە دەستیکرد بەبەرهەمهێنانی کارەبا.

ئەوەش هاتوە، وێستگەکە بەشێکە لە هەوڵەکانی ئەبوزەبی بۆ بەگەڕخستنی چوار وێستگەی ئەتۆمی کە دەتوانێت یەک لەسەر چوار کۆی پێداویستییەکانی دەوڵەت بۆ کارەبا دابین بکات، ئەو هەنگاوەش نامەیەکە بۆ هاوڵاتیانی ئیمارات و گەلانی ناوچەکەش کە عەرەبیش دەتوانێت هاوشێوەی وڵاتانی دیکەی جیهان نهێنی زانستی بدۆزێتەوە و سود لە زانست بۆ پێشکەوتن وەربگرێت.


PM:12:36:01/08/2020




ئه‌م بابه‌ته 5200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت