غاده: ته‌نها 10 شووم كردوه
وێستگه نیوزـ
غاده عه‌بدولڕازق، خانمه ئه‌كته‌ری میسری دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه 10 جار شووی كردوه و باسی له ئامۆگارییهكی خوشكه‌كه‌شی كردوه كه به‌گوێی نه‌كردوه.
له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی عه‌ره‌بیه، غاده عه‌بدولڕازق، ئه‌كته‌ری میسری دوای باسكردن له كاروانی هونه‌ریی خۆی پرسیاری له‌سه‌ر ژیانی تایبه‌تی لێكرا به‌تایبه‌ت ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه باس له‌وه ده‌كه‌ن، 15 شووی كردوه.
له وه‌ڵامدا غاده وتی "ته‌نها 10 شووم كردوه و ئه‌وه‌ی دیكه كه ده‌وترێت 15 جار شووی كردبێت، راست نییه".
له وه‌ڵامی پرسیارێكی دیكه‌دا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئایا ئامۆژگارییه‌ك بۆ غاده هه‌بووه كه گوێی لێ نه‌گرتبێت و پاشان خۆشحاڵیش بووبێت كه به‌گوێی ئه‌و ئامۆژگارییه‌ی نه‌كردوه؟ غاده له وه‌ڵامدا وتی "به‌ڵی، یه‌كێك له‌و ئامۆژگارییانه هی خوشكه‌كه‌م بوو كه ئاگاداری كردمه‌وه له زنجیره درامای (حاج متولی) به‌شداری نه‌كه‌م، چونكه رۆڵی كه‌سێكی میللی ده‌بینێت و رۆڵه‌كه بۆ ئه‌و نابێت".
وتیشی "خوشكه‌كه‌م ده‌یوت ئه‌سته‌مه له‌دوای ئه‌و رۆڵه بتوانیت رۆڵی دیكه ببینیته‌وه، به‌ڵام سوپاس بۆخوا گوێم لێ نه‌گرت و دڵخۆشیشم به‌وه‌ی گوێم به ئامۆژگارییه‌كه‌ی نه‌دا".
غاده عه‌بدولرازق له 6ی حوزه‌یرانی 1970 له میسر له‌دایك بووه و خۆی ده‌ڵێت ته‌نها 10 جار شووی كردوه،به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كانی ویكیپیدیا، غاده شووی به‌م كه‌سانه كردوه:
1- له ته‌مه‌نی 17 ساڵیدا شووی به عادل قه‌زاز، بازرگانی سعودی كرد و حه‌وت ساڵ ژنی بووه، منداڵێكی به‌ناوی رۆتانا لێ هه‌یه.
2- بازرگانێكی میسریی خه‌ڵی شاری پۆرسه‌عید، به‌هۆی جیاوازیی ته‌مه‌نه‌وه ئه‌وه‌نده پێكه‌وه نه‌مانه‌وه.
3- حیلمی سه‌رحانی پارێزه‌ر، ئه‌م هاوسه‌رگیرییه ساڵێكی ته‌واو نه‌كرد و له 2012 جیابوونه‌وه.
4- وه‌لید تابعی، ده‌رهێنه‌ر، سێ جار ئه‌م ده‌رهێنه‌ره غادهی ته‌ڵاق داوه و دواتر گه‌ڕاونه‌ته‌وه لای یه‌كتر، دواجار ساڵی 2009 به‌یه‌كجاری لێی جیابووه‌وه.
5- محه‌مه‌د فوده، رۆژنامه‌نوس، ئه‌میش به‌هه‌مان شێوه له ماوه‌ی 2012 بۆ 2015 سێ جار ته‌ڵاقی داوه.
6- محه‌مه‌د سه‌عید، ده‌رهێنه‌ر، ده‌ڵێن ده‌نگۆی هاوسه‌رگیرییان پڕوپاگه‌نده بووه و غادهش خۆی ره‌تیكردوه‌ته‌وه.
7- ده‌وترێت كه غاده 7 بۆ 11 جار به نهێنی شووی كردووه و میدیاكان نازانن ئه‌و كه‌سانه كێن.
8- غاده شووی به 11 بۆ 12 به‌ڕێوه‌به‌ری وێنه‌گرتن كردوه و دواینیان هه‌یسه‌م زه‌نیتا بووه كه ئه‌مساڵ هاوسه‌رگیرییان كردوه.
PM:07:54:26/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 7944
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت