وازی له كاری پزیشكی هێنا و خۆی كرد به سه‌گ
وێستگه نیوزـ
له گۆڕانكارییه‌كی سه‌یر و ده‌گمه‌ندا، كچه پزیشكێكی ئه‌مریكی وازی له كاره‌كه‌ی هێنا و بڕیاری دا وه‌ك سه‌گ ره‌فتار و نواندان بكات.
جینا فیلیپس، كچێكی ئه‌مركیی ته‌مه‌ن 21 ساڵه و دانیشتوی ولایه‌تی ته‌كساسه له ئه‌مریكا و پیشه‌ی پزیشكی پسپۆڕی چاو بووه، به‌ڵام كاره‌كه‌ی خۆی بۆ كارێكی نوێ گۆڕیوه و بڕیاریداوه ئه‌و ژیانه بژی كه وه‌ك ژیانی سه‌گ وایه، هه‌ربۆیه ده‌ستی كرد به تۆماركردنی گرته‌ی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
هه‌ندێك ده‌ڵێن كه جینا جاروبار له ره‌فتاره‌كانی كه وه‌ك سه‌گ ده‌یكات، جووڵه و ره‌فتاری سێكسیشی تێدایه، به‌ڵام جینا وتویه‌تی كه ویستویه‌تی مه‌به‌ستی له‌و كارانه راكێشانی سه‌رنجی سێكسی نییه و ده‌ڵێت "هه‌میشه خۆم وه‌ك سه‌گ ره‌فتارم كردوه، كه گه‌وره‌ش بووم ویستم ئه‌وه بكه‌م كه خۆم ده‌مه‌وێت بیكه‌م".
له تیك تۆك جینا 120 هه‌زار فۆڵۆوه‌ری هه‌یه و زۆرێكی ئاماده‌ن بۆ بینینی گرته ڤیدۆییه‌كانی پاره بده‌ن، جیناش به‌و كارانه‌ی پاره‌یه‌كی زۆری كۆكردوه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت یه‌كێك له فانه‌كانی بۆ بینینی گرته‌یكی ڤیدیۆیی جینا، نزیكه‌ی هه‌زار دۆلاری داوه.
PM:11:42:25/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 27060
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت