ژێرخانێکی گه‌ردوونیی زەبەلاح له بۆشایی ئاسماندا دۆزرایه‌وه
وێستگه نیوزـ
له ئه‌نجامی هاوكاریی زانایانی سێ وڵات، زه‌به‌لاحترین ژێرخانی گه‌ردوونی له بۆشایی ئاسماندا دۆزرایه‌وه كه هه‌زاران هه‌ساره و هه‌سارۆچكه له‌خۆده‌گرێت.
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز بڵاویكرده‌وه كه زانایانی گروپی هاوكاریی نێوان ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا و ئیسرائیل كه IRFU به ناسراوه، زه‌به‌لاحترین ژێرخانی گه‌ردوونییان له بۆشایی ئاسماندا دۆزیوه‌ته‌وه كه هه‌زاران هه‌سارۆچكه‌ی تێدایه و 1.4 ملیار ساڵی رووناكی كه ده‌كاته (زیاترله 13 ترلیۆن كیلۆمه‌تر) له زه‌وییه‌وه دووره.
دانیال بۆمارید، زانای فیزیایی فه‌ره‌نسی سه‌رۆكی تیمی توێژینه‌وه‌یه‌كه كه تایبه‌ت بۆ ئه‌و ژێرخانه گه‌ردوونییه دانراوه و ده‌ڵێت ئه‌و ژێرخانه گه‌ردوونییه زه‌به‌لاحترین شوێنی كۆبونه‌وه‌ی هه‌سارۆچكه‌كانه كه ته‌نانه‌ت له "شورای سه‌لوانی مه‌زن" گه‌وره‌تره كه تائێستا گه‌وره‌ترین شوێنی كۆبونه‌وه‌ی هه‌سارۆچكه‌كانه كه له‌لایه‌ن زانایانه‌وه دۆزراوه‌ته‌وه.
زانا فه‌ره‌نسییه‌كه ده‌ڵێت كه ئه‌و ژێرخانه گه‌ردوونییه زه‌به‌لاحه له به‌شێكی تاریكی باشوری ئاسماندا به شاردراوه‌یی ماوه‌ته‌وه و به‌راودر به هه‌ساره‌كانی "شورای سه‌لوانی مه‌زن" له زه‌وی نزیكتره.
گروپی IRFU كه ئه‌م دزۆینه‌وه نوێیه‌ی كردوه، له زانكۆی پاریس-ساكلای فه‌ره‌نسی و په‌یمانگه‌ی گه‌ردوونناسی زانكۆی هاوای ئه‌مریكا و زانكۆی كلیرمۆن ئۆڤێریی فه‌ره‌نسی و زانكۆی كلۆد بێرنادر لیۆنی فه‌ره‌نسی و په‌یمانگه‌ی راكا-ی ئیسرائیلی پێكهاتووه.
PM:09:17:13/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 4832
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت