جێگری پارێزگاری هه‌ولێر: بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌هه‌ولێر له كۆنتڕۆڵ ده‌رچووه
هێمن قادر جێگری پارێزگاری هه‌ولێر
وێستگه نیوز ـ
جێگری پارێزگاری هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌ولێر له كۆنتڕۆڵ ده‌رچووه، ئاماژه‌ش به‌وه ده‌كات كه كۆرۆنا له هه‌ولێر به‌شێوه‌یه‌ك بڵاوبوه‌ته‌وه له‌ناوشار و له هه‌موو گه‌ڕه‌كه‌كان و له هه‌موو كۆمه‌ڵگاكان و قه‌زاو ناحیه‌كان هه‌یه.
مافپه‌روه‌ر هێمن قادر جێگری پارێزگاری هه‌ولێر، به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاند: "دۆخی ته‌ندروستی شاری هه‌ولێر ئه‌وه‌ی راستی بێت وه‌ك پێویست نییه، دۆخه‌كه دۆخێكی مه‌ترسیداره كه ژماره‌ی ڤایرۆسه‌كه گه‌لێك زۆر بووه له هه‌ڵكشانی دووه‌می ئه‌و ڤایرۆسه له دوای مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز، كه هه‌ڵكشانێكی زۆر بوو، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌ڵگری ڤایرۆسهكهشن به‌نیشانه‌وه سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كه‌ن سه‌رچاوه‌ی هه‌ڵگرتنی ڤایرۆسه‌كه‌شیان دیار نییه، كه‌واته ئه‌وه‌ده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌و ڤایرۆسه به‌شێوه‌یه‌ك بڵاوبوه‌ته‌وه له‌ناو شار و له هه‌موو گه‌ڕه‌كه‌كان و له هه‌موو كۆمه‌ڵگاكان و قه‌زاو ناحیه‌كان كه ده‌توانیین بڵێین بڵاوبوونه‌وه‌ی له كۆنتڕۆڵ ده‌رچووه".
وتیشی: "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه به‌رده‌وام رێكاره‌كانی خۆپارێزی ده‌گرینه‌به‌ر و رێكاره‌كانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ كه له‌ماوه‌ی رابردوو رامانگه‌یاند به‌داخستنی هه‌ندێك شوێنی گشتی و رێنمایی كردنی هاوڵاتیان و راگه‌یاندنی چه‌ندین هه‌ڵمه‌ت ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی كه رامانگه‌یاند دابه‌شكردنی ماسك به‌خۆڕایی به‌سه‌ر هاوڵاتیان و خاوهنكارهكارن له شوێنه گشتی یه‌كان دوای ئه‌وه‌ی كه ژیانمان ئاسایی كرده‌وه له كردنه‌وه‌ی شوێنی كاركردنی هاوڵاتیان و هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و كردنه‌وه‌ی ده‌وامی فه‌رمی فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌ئه‌وانه هه‌ر هه‌مووی كارئاسانی بوون بۆ هاوڵاتیان بۆ ئه‌وه‌ی ژیان ئاسایی بكه‌ینه‌وه".
هێمن قادر ئه‌وه‌شی وت: "ئێمه له‌نێوان دوو دۆخداین، ئه‌ویش خۆپارێزی و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ هه‌م ژیان و كار و بژێوی هاوڵاتیان بۆیه بۆ راگرتنی هاوسه‌نگی له‌نێوان ئه‌و دوو بابه‌ته‌دا ئێمه ناچاربووین بۆ راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌ئێستادا له‌ژووری ئۆراسیۆنهكانی شاری هه‌ولێر هه‌فتانه له كۆبوونه‌وه‌داین بڕیاری نوێ ده‌رده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه گشتییانه دابخه‌ین و هه‌میش بتوانیین ژیان به‌رده‌وام بێت و ڕێكاره‌كانی خۆپارێزیش له‌به‌كارهێنانی ماسك و ده‌ستكێش ودووركه‌وتنه‌وه له یه‌كتری وبهریهكهوتن نه‌بێت، ئه‌وانه به‌رده‌وام لیژنه‌كانی قایمقامیه‌ت به‌رده‌وامن، ئێمه ئه‌و ئاماره‌ی له‌به‌رده‌ستمان كه‌له‌ماوه‌ی رابردوو كارمان له‌سه‌ری كردووه یان پێمان گه‌یشتووه‌كه ڕۆژانه ژماره‌كان زۆر زیاترن له‌وه‌ی كه پێشبینی ده‌كرێت چونكه كاتی خۆی كه ئێمه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆمان ڕاگه‌یاند به‌ته‌مای ئه‌وه‌بووین كه ئه‌و ژمارانه كه‌مێك به‌ره‌و دابه‌زین بڕوات به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ڵكشانی دیكه‌ی به‌خۆوه‌بینی".
ده‌رباره‌ی ژماره‌ی توشبووانی كۆرۆنا له‌شاری هه‌ولێر جێگری پارێزگاری هه‌ولێر ده‌ڵێت: "كۆتا ئامار كهدوێنی به‌ده‌ست ئێمه گه‌یشت كۆی توشبووان دوو هه‌زار و 184 كه‌سه ئه‌وه‌ی كه ئێستا له نه‌خۆشخانه‌كانه، ئاماری نه‌خۆشخانه‌كانمان هه‌یه به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه له پشكنینه‌كان بۆمان ده‌ركه‌وت له‌سه‌ره‌تاوه به‌وانه‌ی كهچاكبوونهتهوه دوو هه‌زار و 184 كه‌س تووشبوون كه پشكنینیان بۆ كراوه له‌تاقیگه‌كانی ته‌ندروستی ئێمه ئه‌وانه‌ی كه چاكبوونه‌وه هه‌زار و 493 كه‌سه، ژماره‌ی مردوانمان تا ئێستا بهدیاریكراوهیی 52 كه‌س كۆچی دوایی كردووه له‌شاری هه‌ولێر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئێستا له‌نه‌خۆشخانه‌كان ماونه‌ته‌وه 642 كه‌س-ن، ئه‌و ئاماره هی دوێنێ به‌یانی بووه كه‌واته گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه، هێشتا ئاماره نوێیه‌كه به‌ده‌ست من نه‌گه‌یشتووه به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ژماره‌یه‌كی زۆر زۆر زیاتر هاوڵاتی نه‌خۆشه‌و هه‌ڵگری ڤایڕه‌سه‌كه‌یه و له‌ماڵه‌كانی خۆیانن دوور له‌چاوی تیمه‌كانی ته‌ندروستی چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن، له‌كاتێكدا كه‌هه‌ست به‌وه‌ده‌كه‌ن كه ئه‌وانه باری ته‌ندروستیان تا دێت ناجێگر ده‌بێت نیشانه‌كانیان توندترده‌بێت ئه‌و كات په‌یوه‌ندی به تیمه‌كانی ته‌ندروستی به 122 و به نه‌خۆشخانه‌كانی كۆرۆنا ده‌كه‌ن كه‌وا له‌و نه‌خۆشخانانه وه‌ربگیرێن، كه‌واته ئاماره‌كه زۆر له‌وه زیاتره كه ئێستا باسمكرد".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "رۆژانه به تێكڕایی به‌نزیكه‌ی 70 تاوه‌كو 100 كه‌س تۆمارده‌كرێت له‌وانه‌ی كه‌ده‌چن پشكنیین ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌وانه‌یه زۆر لهوهزیاتربێت ئه‌و كه‌سانه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ن یان ئه‌وه‌تا نیشانه‌یان نییه یان به‌شێكیان له‌ڕووی ده‌روونییه‌وه پێیان باش نه‌بێت بێن خۆیان پشكنین بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌چنه نه‌خۆشخانه‌كان له‌ماڵه‌كانی خۆیان چاره‌سه‌روه‌رده‌گرن".
"بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له‌كۆنتڕۆڵ ده‌رچووه، به‌ڵام له رووی چاره‌سه‌ره‌وه نه‌خۆشخانه‌كانی ئێمه تیمه‌كانی ته‌ندروستی به‌رده‌وامن له‌كاركردن ئه‌گه‌ر بار‌و گوزهرهران و ژیانی هاوڵاتیان نه‌بێت باشترین بژارده قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆیه، هه‌موو شوێنه‌كان دابخرێت هه‌ركه‌س له‌ماڵه‌كانی خۆی ده‌رنه‌یه‌ت ده‌روازه‌ی شاریش دابخه‌یت به‌ڕووی شاره‌كانی تره‌وه، به‌ڵام به‌ڕاستی ئه‌وه بۆ شاری هه‌ولێر ناگونجێت و بۆ كار و ژیانی هاوڵاتیانیش ناگونجێت زۆر ئه‌سته‌مه ژیان و بژێوی هاوڵاتیان رابگیرێت"، جێگری پارێزگاری هه‌ولێر وای وت.
راشیگه‌یاند: "ئه‌وه‌ی كه ئێمه كردمان (ڕاگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ) له‌سه‌ر داوای لیژنه‌ی پسپۆڕی ته‌ندروستی كه له‌چه‌ند پزیشكێكی پسپۆڕی نه‌خۆشیه گوازراوه‌كان و نه‌خۆشی هه‌ناو، داوایان له ئێمه كرد له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌كانی كۆرۆنا، به‌ڕێوه‌به‌ری تاقیگه‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێر بۆ شیكاری نه‌خۆشیه‌كان ئه‌وان داوای ئه‌وه‌یان كرد كه بۆ ماوه‌یه‌ك هه‌فته‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ رابگه‌یه‌نیین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان فشارێكی زۆریان له‌سه‌ر بوو كه هاوڵاتیان داوای پشكنینیان ده‌كرد له‌هه‌مان كاتیش‌دا تیمه‌كانی ته‌ندروستی نه‌یانده‌توانی كاره‌كانی خۆیان به رێك‌و پێكی ئه‌نجام بده‌ن له‌هه‌مان كاتدا سوودی ده‌بێت بۆ هیواشكردنهوهی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه كه بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ رێژه‌كه دابه‌زی، دوای ئه‌وه‌ی كه هاوڵاتیان خۆیان هاتن پشكنینیان كرد رێژه‌كه زۆر زیاتر بوو هیچ پێوه‌رێك نه‌بوو بۆ ئه‌و بابه‌ته."
جێگری پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌وه‌شی وت: "له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی پشكنینی له‌زۆربه‌ی شوێنه‌كان وه‌رده‌گرت، به‌ڵام ئێستا ئێمه له قۆناغێكی ترین ناتوانین به‌و شێوه ههڕهمهكیه پشكنیین وه‌ربگرین ته‌نها ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خۆیان دێنه نه‌خۆشخانه‌كان ده‌ڵێن نیشانه‌مان هه‌یه، گومانی ئه‌وه‌مان هه‌یه كه هه‌ڵگری ڤابڕهسهكه بینیان به‌ركه‌وته‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ن له‌گه‌ڵ بازگه‌كانی ئێمه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه رێپێدانیان هه‌یه و داخلی ناوشاری هه‌ولێر ده‌بن ئه‌وان پشكنینیان بۆ ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات دێنه‌وه و كه‌ره‌نتین ده‌كرێن و پشكنینیان بۆ ده‌كرێت، كه‌واته ئه‌گه‌ر ئێمه رێژه‌یه‌كی زۆر زۆر له پشكنینی كۆرۆنا له شاری هه‌ولێر ئه‌نجام بده‌ین ژماره‌ی تووشبوان زۆر زیاتره له‌وه‌ی كه به‌ده‌ر ده‌كه‌وێت".
هێمن قادر، هۆشداری ده‌داته هاوڵاتیان و ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر هاوڵاتیان پابه‌ندنه‌بن و خۆیان نه‌پارێزن په‌تاكه زیاتر ته‌شه‌نه‌ده‌كات زۆر به‌توندتر كاره‌ساتی تری لێ‌دروست ده‌بێت له مردنی خه‌ڵك ئه‌وه‌ی كه ئێستا به‌و نه‌خۆشییه كۆچی دوایی ده‌كات ئه‌و كهسانهنیین كه به‌رگری له‌شیان لاوازه یان ئه‌وانه‌ی چونه‌ته ته‌مه‌نه‌وه به‌ڵكو هه‌ردوێنێ كه‌سێك كۆچی دوایی كرد كه‌ته‌مه‌نی 35 ساڵه و هیچ نهخۆشیهكیشی نه‌بووه، جگه‌ره كێشیش نه‌بووه به‌ڵام ڤایڕه‌سه‌كه به‌و شێوه‌یه‌یه كه پزیشكانی پسپۆڕ زیاتر شیكاری بۆ بكه‌ن و باسی بكه‌ن به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ئێمه ده‌یبینین دۆخه‌كه وامهترسیداره كه‌هه‌ركه‌سێك ده‌یگرێت مه‌گه‌ر (خوای گه‌وره ره‌حمی پێبكات و چاره‌سه‌ر بكرێت) به‌ڵام به‌شێكی هه‌یه كه‌حاڵه‌تی ته‌ندروستی زۆر ناجێگیر ده‌بێت خوانه‌خواسته ده‌گاته حاڵه‌تی مردن".
سه‌باره‌ت به‌كاریگه‌ری به‌ڕێوه‌چوونی پرسه‌ی شێخ محه‌مه‌د كه‌سنه‌زان و هاتن و هاوڵاتیانی شوێنكه‌وتووانی رێبازه‌كه‌ی له ئێرانه‌وه بێ كۆنتڕۆڵ و پشكنینی پزیشكی ئایا چه‌نده كاریگه‌ری له‌سه‌ر شاری هه‌ولێر ده‌بێت؟
هێمن قادر وتی: "من ناتوانم قسه له‌سه‌ر شاری سلێمانی بكه‌م چونكه ئه‌وان ئیداره‌ی خۆیان هه‌یه به‌ڵام له رووی ته‌ندروستییه‌وه كارێكی باش نه‌بوو كاریگه‌ری خۆیشی ده‌بێت له رووی پرۆتۆكۆڵیشهوه له رووی ده‌وڵه‌ته‌وه كارێكی نه‌گونجاو بوو چونكه هاوڵاتی وڵاتێكی تر ناتوانێت بێته وڵاتێك به‌بێ ئه‌وه‌ی ڤیزای بۆ بكرێت و هاتنه ژووره‌وه‌ی بۆ بكرێت و پاسپۆرتی پێبێت ئه‌ی چۆن ده‌توانێت له‌و شاره جارێكی تر بگه‌ڕێته‌وه وڵاته‌كه‌ی خۆی؟! ئه‌وه هه‌موو پرسیارن ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه په‌یوه‌ندیدارن ئه‌وان وه‌ڵام بده‌نه‌وه".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "ئێمه پێمان وایه له هه‌ولێر شتی وا رووینه‌داوه و رێگه‌شمان نه‌داوه له هه‌ولێریش خه‌ڵك كۆچی دوایی كردووه و خاوه‌ن نفوزبوون له رووی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه خه‌ڵكی زۆریان هه‌بووه، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌مان نه‌داوه پرسهدابنرێت، هیچ پرسه‌یه‌ك دانه‌نراوه ته‌نها حاڵه‌تێكمان هه‌بوو كهكاریگهریهكی زۆری هه‌بوو له‌مانگی سێ ئه‌ویش كه پرسه‌یه‌ك دانرا له ماڵهوهبوو له گه‌ڕه‌كی كارێزان نزیكه‌ی 105 كه‌س بوونه هه‌ڵگری ئه‌و ڤایرۆسه ئێمه ئه‌وه‌مان بینی، بۆیه له‌سه‌ره‌تای قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و رێكاره‌كانی خۆپارێزی ئێمه له ژووری ئۆپراسیۆنه‌كان سه‌ردانی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان و لیژنه‌ی فتوامان كرد له 12/3 ئێمه ئه‌وه‌مان راگه‌یاند، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه ناده‌ین هۆڵه‌كانی بۆنه‌ی ئاینی و مزگه‌وته‌كان به‌كاربێت یان له كۆڵانه‌كان خێوه‌ت به‌كاربێت پرسه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه".
جێگری پارێزگاری هه‌ولێر له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا ئه‌گه‌ر پرسه‌كه‌ی شێخ محه‌مه‌دی كه‌سنه‌زان له هه‌ولێر بووایه رێگه‌یان ده‌دا؟ له‌وه‌ڵامدا وتی: "نه‌خێر به‌دڵنیاییه‌وه ڕێگه‌مان نه‌ده‌دا و ڕێگریشمان لێی ده‌كرد".
جێگری پارێزگاری هه‌ولێر ره‌تیشیكرده‌وه به‌هۆی هاتنی ئه‌و هاوڵاتیانه (ده‌روێشه‌كان له‌ئێرانه‌وه بۆ پرسه‌ی شێخ محه‌مه‌دی كه‌سنه‌زان) قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌نێوان هه‌ولێر و سلێمانی توندتر بكه‌نه‌وه؟ له‌و ره‌وه‌وه ده‌ڵێت: "ڤایڕه‌سه‌كه وا بڵاوبوه‌ته‌وه له شاری سلێمانی و له‌ناو شاری هه‌ولێریش ئێمه ئێستا ترسی ئه‌وه‌مان نییه كه‌سێك له وڵاتان بێت و ڤایڕه‌سه‌كه بێنێته ناو شاری ئێمه یان وڵاتی ئێمه، هه‌رخۆی ڤایڕه‌سه‌كه لای ئێمه هه‌یه و بڵاوبوونه‌وه‌ی له‌كۆنتڕۆڵ ده‌رچووه كه‌واته ئه‌وه كاریگه‌ری نابێت كه بڵێن له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و چه‌ند ده‌روێشه هاتنه ناو شار ئێمه رێكاره‌كانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و داخستی ده‌روازه‌كانمان له‌گه‌ڵ شاری سلێمانی توندوتۆڵتردهكهین نه‌خێر له شاره‌كانی تر و له عیراقیش به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ته‌شه‌نه‌ی كردووه و بڵاوبوه‌ته‌وه كه‌واته ئێمه له‌و قۆناغه چووینه ده‌ره‌وه كه‌ترسی ئه‌وه‌مان هه‌بێت موسافیر له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات بێت و هه‌ڵگری ڤایڕه‌سه‌كه بێت ئێمه له‌ناو خۆمان، له گه‌ڕه‌كه‌كان، له ناو خانه‌واده‌كان خه‌ڵكێك هه‌یه هه‌ڵگری ڤایڕه‌سه‌كه‌یه".
ده‌رباره‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی نێوان شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ر ترستان له هاتوچۆی خه‌ڵك و هاتنی ئه‌و ده‌روێشانه نیه له رووی ته‌ندروستییه‌وه ئه‌ی بۆ هاتوچۆی نێوان پارێزگاكان راگیراوه؟ جێگری پارێزگاری هه‌ولێر له‌وه‌ڵامدا وتی: "ئه‌وه بڕیارێكه له وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌رچووه كه قه‌ده‌غه له نێوان شاره‌كان چونكه ئێمه ده‌زانیین كه شار له‌گه‌ڵ شار جیاوازه، بۆ نموونه له رووی ته‌ندروستییه‌وه شاری دهۆك زۆر باشتره له هه‌ولێر و سلێمانی، له‌هه‌مانكاتدا شاری هه‌ولێر به‌پێی رووه ته‌ندروستیه‌كه‌ی له چه‌ند قۆناغێك باشتره له شاری سلێمانی له‌وانه‌یه شاری سلێمانیش باشتربێت له‌شاره‌كانی تری عیراق بۆیه كاتێك قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ راده‌گه‌یه‌نرێت ئه‌وه بۆ ئه‌وه‌یه كه كه‌مترین هاتوچۆ هه‌بێت كه‌مترین به‌ریه‌كه‌وتن هه‌بێت له‌نێوان شاره‌كان، ئێمه كه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ راده‌گه‌یه‌نیین له ناو شار یان له‌نێوان قه‌زاكان بۆ ناوه‌ندی شار هه‌موو مه‌به‌سته‌كه ئه‌وه‌یه كه‌وا به‌ریه‌كه‌وتن كه‌متر بێت، هاتوچۆ كه‌متر بێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یه".
AM:11:26:13/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 4940
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت