له‌سه‌ر پۆشینی دەمامک شۆفێرێك كوژرا
وێستگه نیوزـ
شۆفێری پاسێكی نه‌فه‌رهه‌ڵگر له فه‌ره‌نسا دوای لێدانێكی توند له‌لایه‌ن سه‌رنشینه‌كانه‌وه گیانیله‌ده‌ستدا، شۆفێره‌كه داوای لێ‌كردبوون بۆ جێبه‌جێكردنی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان، ده‌مامك بپۆشن.
فیلیپ مۆنگیۆ، شۆفێرێكی ته‌مه‌ن 50 ساڵی فه‌ره‌نسی بووه و له شارۆچكه‌ی بایۆنی فه‌ره‌نسا كاری كردوه، هه‌فته‌ی رابردوو له‌كاتی كاره‌كه‌یدا داوای له سه‌رنشینه‌كان كردبوو ده‌مامك بپۆشن، به‌ڵام ئه‌وان به‌گوێیان نه‌كردبوو.
دوای دروستبوونی ده‌مه‌بۆڵه سه‌رنشینه‌كان به‌توندی له شۆفێره‌كه‌یان دابوو، زۆربه‌ی پێدا كێشانه‌كه‌ش به‌ر سه‌ری كه‌وتبوو، به‌هۆی خراپیی باری ته‌ندروستییه‌وه، دوێنێ هه‌ینی، شۆفێره‌كه گیانی له‌ده‌ستدا.
جیراڵد دارمانان، وه‌زیری ناوخۆی فه‌ره‌نسا ئه‌مڕۆ شه‌ممه چاوی به ژماره‌یه‌ك شۆفێری پاسه‌كان له شارۆچكه‌ی بایۆن كه‌وتوه و ئه‌و كاره‌ی به قێزه‌ون له‌قه‌ڵه‌مداوه، وه‌زیری ناوخۆ وتویه‌تی "ئه‌و ترسنۆكه‌ی به‌رپرسه له كوشتنی شۆفێره‌كه، له سزا ده‌ربازی نابێت".
PM:12:01:11/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 3444
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت