وێستگه نیوز-
وابڕیاره كاتژمێر 2:30 ئه‌مرۆ شه‌ممه، 11/7/2020 شه‌قامی 100 مه‌تری شاری سلێمانی بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه كه ماوه‌ی هه‌شت ساڵه بڕیاری جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌رچووه.
مه‌سرور بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی به‌شداری ساتی دانانی به‌ردی بناغه‌كه ده‌كه‌ن و پێكه‌وه جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه ڕاده‌گه‌یه‌نن.
گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان رایانگه‌یاند كه ئه‌وان پرۆژه‌ی شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی جێ به‌جێ ده‌كه‌ن.
قۆناغی یەکەمی شەقامەکە٣٢ کم و لە پردی تاسڵوجە دەست پێدەکات و لە گوندی دەمرکان کۆتایی دێت.
كۆمپانیای قه‌یوان له‌په‌ڕه فه‌ڕمییه‌كه‌ی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك چه‌ند وێنه‌یه‌كی دیزاینی پرۆژه‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه.
ده‌ستپێكردنی ئه‌م پرۆژه‌یه هاوكاته له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕینی یه‌ك ساڵ به‌سه‌ر ته‌مه‌نی پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
له‌ته‌مه‌نی حكومه‌تی هه‌رێمدا وێرای قه‌یرانی دارایی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی تری ڕێگاو بان له گه‌رمیان له‌جێبه‌جێكردندان كه له‌لایه‌ن قوباد تاڵه‌بانییه‌وه سه‌رپه‌رشتی جێبه‌جێكردنه‌كه‌ی ده‌كرێت. له‌وانه شه‌قامی دوو سایدی كه‌لار- كفری هه‌روه‌ها شه‌قامی جوت سایدی نێوان كه‌لار- ده‌ربه‌ندیدخان هه‌روه‌ها ده‌به‌ندیخان - سلێمانی.
سه‌رجه‌م پڕۆه‌كان له 50%ی جێبه‌جێكراوه‌و له‌ئێستاشدا كاركردن تیایدا به‌رده‌وامه.
AM:11:04:11/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 2168
جار خوێنراوه‌ته‌وه