كه‌شناسی پێشبینی بارینی تاوه باران ده‌كات
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم ره‌وشی كه‌شوهه‌واو پله‌كانی گه‌رمای بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 12ی ته‌مموزی 2020، بڵاوكرده‌وه كه به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ن.
كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: ئه‌مڕۆ ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت و له كاته‌كانی ئێواره‌دا له ناوچه شاخاوییه‌كان ئه‌گه‌ری بارینی تاوه‌بارنی كورت هه‌یه، هاوکات پێشبینیی بەرزبونەوەی تەپوتۆزێکی سوکیشی کردوە.
له باره‌ی پله‌كانی گه‌رماوه هاتووه: هه‌ولێر به‌رزترین پله 43، سلێمانی 39، دهۆك 42، كه‌ركوك 45 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
له باره‌ی كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 12 ته‌مموز، كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاندوه كه ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ندێك په‌ڵه هه‌وری جیاجیا.
سەبارەت بە پلەکانی گەرمای سبەینێش رایگەیاندوە کە لە هەولێر به‌رزترین پله 42، سلێمانی 39، دهۆك 41، كه‌ركوك 46 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
AM:10:15:11/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 3616
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت