هه‌فته‌ی داهاتوو توركیا یه‌كه‌م بیره نه‌وت له‌م ناوچه‌یه لێ ده‌دات
وێستگه نیوزـ
بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو توركیا له ده‌ریای ره‌شدا ده‌ست بكات به هه‌ڵكه‌ندنی یه‌كه‌م بیره نه‌وت و پڕۆژه‌كه‌ش له‌لایه‌ن كه‌شتیهه‌ڵكه‌نی فاتیحه‌وه جێببه‌جێ ده‌كرێت.
برسلان باكتار، وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی توركیا له كۆنگره‌یه‌كی ڤیدیۆییدا رایگه‌یاند له ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاست و ده‌ریای ره‌شدا به‌رده‌وامن له گه‌ڕان به‌دوای نه‌وت و توركیا له‌و دوو ده‌ریایه‌دا كاری هه‌ڵكۆڵین ده‌كات.
وتیشی كه‌شتیی فاتیح ئاماده‌یه یه‌كه‌م بیره نه‌وت له هه‌فته‌ی داهاتودا له ده‌ریای ره‌شدا هه‌ڵبكه‌نێت، جه‌ختیشی كرده‌وه كه گه‌ڕان به‌دوای نه‌وتدا له‌لایه‌ن وڵاته‌كه‌یه‌وه بۆئه‌وه‌یه چیتر توركیا ئه‌وه‌نده پشت به مادده كاربۆنییه هاورده‌كراوه‌كان نه‌به‌ستێت.
وه‌زیره‌كه‌ی توركیا ئاشكراشیكرد كه وڵاته‌كه‌ی ساڵانه بۆ هاورده‌كردنی سه‌رچاوه‌كانی سوته‌مه‌نی نزیكه‌ی 40 ملیار دۆلار خه‌رج ده‌كات.
PM:09:22:09/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 5368
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت