به‌ڤیدیۆ..كازمی بۆ بێهاوژینه‌كه‌ی هاشمی: خوێنی مێرده‌كه‌ت له ئه‌ستۆی منه
وێستگه نیوزـ
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق سه‌ردانی خانه‌واده‌ی شاره‌زا كوژراوه‌كه‌ی بواری ئه‌منیی عیراقی كرد كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا هێرشیكرایه‌سه‌ر.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق شه‌وی رابردوو له ناوچه‌ی زه‌یونه‌ی خۆرهه‌ڵاتی به‌غدا سه‌ردانی ماڵی هیشام هاشمیی، شاره‌زای بواری ئه‌منیی عیراقی كرد و چاوی به منداڵه‌كانی و براكانی هاشمی كه‌وت.
هاشمی هه‌ر له دووره‌وه و بێئه‌وه‌ی له وێنه‌كاندا ده‌ربه‌كه‌وێت، قسه‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری هاشمی كرد و پێی وت "خوێنی هاشمی و سزادانی بكوژانی له ئه‌ستۆی مندایه"، هاوكات به‌ڵێنیشی دا ناوی هیشام هاشمی له شه‌قامێكی عیراق بنرێت.
ئێواره‌ی دووشه‌ممه‌ی رابردوو هیشام هاشمی، شاره‌زای بواری ئه‌منیی عیراق له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو هێرشیكرایه‌سه‌ر و له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له به‌غدا كوژرا.
PM:05:06:09/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 4964
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت