مووچه‌ی مامۆستایانی ناو سه‌نته‌ری شار دابه‌ش ده‌كرێت


وێستگه‌ نیوز ـ
وەزارەتی دارایی رایگەیاند، ئەمڕۆ مووچەی بەشی ناوشاری وەزارەتی پەروەردە و مامۆستایان دابەشدەکرێت.


وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووه‌، ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ی تەمموزی 2020، مووچەی مانگی شوباتی بەشی ناوشاری وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت.

دابەشکردنی مووچە لەکاتێکدایە، رۆژی 21ی مانگی رابردوو، حکومەتی هەرێم چەند بڕیارێکی نوێی بۆ کەمکردنەوەی مووچە و دەرماڵەی فەرمانبەران دەرکرد و بەپێی بڕیارەکان بە رێژەی 21٪ مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم کەمکرایەوە.

نزیکەی 60 رۆژە مووچە دابەشنەکراوە، سەرباری ئەوەی بەغدا لە مانگی رابردوودا بڕی 400 ملیار دیناری رەوانەی هەرێم کرد، دواتر حکومەتی هەرێم رایگەیاند، بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک قەرزی لە کۆمپانیاکان کردووە و بڕێکی زۆری پارەکەی بەغدای بۆ دانەوەی ئەو قەرزانە تەرخان کردووە، بەو هۆیەوە دابەشکردنی مووچە دواکەوتووە.

 


AM:08:37:09/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 4036 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو