فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای ئه‌مریكا: كازمی كه‌وتوه‌ته كێڵگه‌یه‌كی مین و داوای مانه‌وه‌مان ده‌كات
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق
وێستگه نیوزـ
فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناوه‌ڕۆكی دیدارێكی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند كه "كازمی به كیڵگه‌یه‌كی پڕ له (مین)دا ده‌ڕوات".
جه‌نڕاڵ كینیس ماكینزی، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی راگه‌یاندوه "مسته‌فا كازمی پێی خستوه‌ته كێڵگه‌یه‌كی مین و وا ده‌بینم پێویسته هاوكاریی بكه‌ین، ئه‌ویش بۆ رزگاربوون له‌و مه‌ترسیه، داوای مانه‌وه‌مان ده‌كات".
ماكینزی وتی كه كازمی هه‌وڵ ده‌دات گونجاوترین رێگا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بدۆزێته‌وه، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه ئه‌مریكاش هگاته ئه‌نجامێكی شیاو له‌گه‌ڵ كازمیدا.
فه‌رمانده باڵاكه‌ی ئه‌مریكا راشیگه‌یاندوه "هه‌ر كات ته‌ماشای كازمی و ره‌فتاره‌كانی ده‌كه‌م، هه‌ست به گه‌شبینی ده‌كه‌م".
ئه‌مریكا و عیراق گه‌ڕێكی دانوستانیان بۆ رێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان به‌ڕێوه‌برد كه به گفتوگۆی ستراتیژی ناوبرا، وته‌بێژی حكومه‌تی عیراقیش رایگه‌یاندوه كه گه‌ڕی ئه‌مجاره‌ی گفتوگۆكان به سه‌رۆكایه‌تیی خودی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیران ده‌بێت.
AM:10:36:08/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 3308
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت