گرێ سپی..ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا و شه‌ش كه‌س كوژران
چرکەساتی تەقینەوەکە
وێستگه نیوزـ
ئۆتۆمبیڵێكی بۆمبڕێژكراو له شاری گرێ سپی رۆژئاوای كوردستان ته‌قییه‌وه و 16 كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 7ی ته‌مموزی 2020، ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو له شاری گرێ سپی رۆژئاوای كوردستان ته‌قییه‌وه و به‌هۆیه‌وه شه‌ش كه‌س كوژران و 10ی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه، سیان له كوژراوه‌كان منداڵن.
دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سوریا، شاری گرێ سپی له هێرشه‌كانی سوپای توركیا بۆسه‌ر رۆژئاوای كوردستان كه‌وته ده‌ست ئه‌و سوپایه و گروپه چه‌كداره سورییه‌كانی سه‌ربه توركیا.
PM:11:12:07/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 1340
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت