مه‌زڵوم عه‌بدی پێشێلكارییه‌كانی توركیای گەیاندە فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی روسیا


وێستگه‌ نیوزـ

فەرماندەی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی روسیا له‌ سوریا كۆبونه‌وه‌ و باسیان لە پێشێلکاریەکانی دەوڵەتی تورک و کۆمەڵکوژیەکەی هەلنج کردوە.

مەزلوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک-هه‌سه‌ده‌ لە هه‌ژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، لەگەڵ ئالیکساندر چایکۆ، فەرماندەی هێزەکانی روسیا لە سوریا كۆبونه‌ته‌وه‌ و گفتوگۆیان له‌سه‌ر چه‌ند پرسێك كردوه‌، تایبەت پێشێلکردنی رێككه‌وتنی 23ی تشرینی یەکەمی 2019 لەلایەن تورکیاوه‌ و كوشتنی سێ چالاکی کورد لە کۆبانێ.

عه‌بدی رایگه‌یاند: لە کۆبونەوەکەدا هاوئاهەنگ بوون لەسەر بابەتی کۆردیناسیۆن و لێکتێگەیشتن و پەرەپێدانی خەباتی هاوبەش و وتی:"سوپاسی خۆمان ئاڕاستەی ئەوان کرد بە بۆنەی ئەوەی هەڵوێستی ئەرێنیان هەبووە لە کەمکردنەوەی ئالۆزیەکاندا."

له‌ 3ی حوزەیرانی 2020 سوپای توركیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جەنگی لە گوندی هەلنجی سەربە کۆبانێ ماڵێکیان کردە ئامانج، لەو هێرشەدا سێ ژن شەهید بوون کە دوانیان ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار بوون.


PM:09:59:07/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 4216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو