باڵیۆزی ئێران: عیراق نابێته‌ گۆڕه‌پانێك بۆ چالاكییه‌كانی ئیسرائیل

‌ئیره‌ج مه‌سجدی

وێستگه‌ نیوزـ

باڵیۆزی ئێران له‌ به‌غدا به‌دووری زانی عیراق ببێته‌ گۆڕه‌پانێك بۆ سه‌رچاوه‌ی چالاكییه‌كانی ئیسرائیل.

ئیره‌ج مه‌سجدی، باڵیۆزی ئێران له‌ به‌غدا له‌میانی به‌شداریكردنی له‌ ڤیدیۆ كۆنفرانسێكدا باسی له‌وه‌ كرد كه‌ ئێران به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكاریی عیراق ده‌كات بۆ رزگاربوون له‌ چه‌كدارانی داعش.

مه‌سجدی وتی "ئێران وڵاتێكی به‌هێز و گه‌وره‌ و پێشكه‌وتوه‌ و ده‌توانێت له‌ زۆر بواری وه‌ك ئه‌منی و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا ده‌ستگیرۆیی عیراق بكات".

له‌باره‌ی ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی له‌ كاروباری ناوخۆی عیراق، مه‌سجدی رایگه‌یاند كه‌ عیراق نابێته‌ گۆڕه‌پانێك بۆ چالاكییه‌كانی ئیسرائیل.


PM:08:56:07/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 1772 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت