لەهەرێم 495 تووشبووی دیكەی كۆرۆنا تۆماركرا


وێستگە نیوز-

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 495 تووشبووی دیكەی كۆرۆنا تۆماركران.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لەڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 495 هاوڵاتی دیكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 79 تووشبووی دیكەش چاكبوونەتەوە و هەشت تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی، تووشبووان گەیشتە 8 هەزار 134 كەس و چاكبووانیش 2 هەزار و 868 كەس، 271 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.



PM:08:13:07/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 1908 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو