به‌ڤیدیۆ..وه‌فدی توك توك سه‌ردانی ماڵی هاشمیان كرد
وێستگه نیوزـ
شۆفێری (توك توك)ه‌كانی به‌غدا و خۆپیشانده‌رانی گۆڕه‌پانی ته‌حریر سه‌ردانی ماڵی هیشام هاشمی، شاره‌زای بواری ئه‌منیی عیراقیان كرد كه دوێنێ شه‌و كوژرا.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گرته‌یه‌كی ڤییدیۆیی ئه‌و شۆفێری توك توكانه و خۆپیشانده‌رانی گۆڕپانی ته‌حریر بڵاوكرایه‌وه كه سه‌ردانی ماڵی ئه‌و شاره‌زا ئه‌منییه‌ی عیراقیان كردووه كه دوێنێ شه‌و له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه كوژرا.
هیشام هاشمی، چاودێری سیاسی و ئەمنی دیاری عیراق شەوی 6ی تەمموز دەستڕێژی گولەی لێ‌کرا و لەبەردەم ماڵەکەی خۆی لەناوچەی زیونەی رۆژهەڵاتی بەغدا کوژرا، ئەو روداوەش کاردانەوەی سەرکردەکانی عیراق و ناوەندە زانستی و رۆژنامەنوانییەکانی لێکەوتوەتەوە و ئیدانەی ئەو رەفتارە دەکەن.
هاوكات غه‌یس ته‌میمی، توێژه‌ر و لێكۆڵه‌ر له‌باره‌ی ئاشتیی و یەکێک لە هاوڕێ نزیکەکانی هیشام هاشمی، له پەرەی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، له په‌یامێكیدا كه ئاراسته‌ی موسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقی كردوه دەڵێت،"به‌ڵگه‌م لایه كه ئه‌و لایه‌نه ئاشكرا ده‌كات هیشام هاشمی کوشتوە، نامەکە هیشام به‌رله‌وه‌ی گیانله‌ده‌ستبدات بۆی نا‌ردوم، ته‌واوی ئاماده‌یی خۆم ده‌رده‌بڕم بۆ راده‌ستكردنی ئه‌و زانیارییانه به‌ته‌واوی ورده‌كاریه‌كانه‌وه."
بە گوێرەی بەڵگەنامەکە کە بریتیە لە گفتوگۆیەکی نێوان ئەو دو لێکۆڵەرە لە رێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی وەتس ئەپ، هیشام هاشمی دەڵێت، "کەتیبەکانی حزبوڵای عیراق، هەڕەشەیان لێکردوم و بەلەناوبردنم لەسەر دەستی کەسانی راستگۆ، وەکو ئەزمونی خۆت چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو بابەتەدا بکەم".
PM:07:56:07/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 2916
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت