لەسلێمانی مردن بەكۆرۆنا بەرەو كەمبوونەوە دەڕوات


وێستگە نیوز-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت، تا دێت ئامارەكانی مردن بەڤایرۆسی كەمتر دەبنەوە ئەوەش بەهۆی خۆپارێزی هاوڵاتیان لەڤایرۆسەكە.

عەبدوڵا ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاندووە، سوپاس بۆ خوای پەروەردگار تا دێت ئامارەكانی مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا كەمتر دەبنەوە، ئەمڕۆ لە سلێمانی سێ كەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.

ناوبراو لەپەیامێكدا بۆ هاوڵاتیانی شاری سلێمانی وتویەتی "هاوڵاتیانی خۆشەویست تكایە بە خۆپارێزییەكانتان ئاگاداری ئازیزانتان بن بەتایبەت ئەوانەی تەمەنیان هەیە و نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە، لە بیرتان بێت خۆپارێزییەكانتان ئامارەكانی مردن كەمتر دەكاتەوە".


PM:07:50:07/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 2252 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت