له ههولێر 274 شوێن داخران
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
ژووری ئۆپراسیۆنەکانی هەولێر رایگەیاند، لە ماوەی یەک هەفتەیەدا، 274 شوێن، بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان داخراون.
ژووری ئۆپراسیۆنەکانی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: "لە سنوری هەر 10 قایمقامیەتەکەی پارێزگایی هەولێر لە ئەنجامی بەدواداچوون و پشکنین و چادودێریکردنی شوێنەکان، لەماوەی یەک هەفتەیەدا، 274 شوێن لەلایەن لێژنەکانی چاودێری و تەندروستی، بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا داخراون".
ئاماژەبەوەشکراوە، "داوا لە هاوڵاتیان و کاسبکارانی سنوری پارێزگای هەولێر دەکەین کە پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن و (دەمامک) ببەستن، تا دووچاری سزادان و ڕێکاری یاسایی نەبنەوە".
ئەوەش دوایی ئەوەدێت، لە کۆتایی مانگی ڕابردوودا ژوری ئۆپراسیۆنەکانی هەولێر رایگەیاند: "لە ماوەی یەک هەفتەدا 577 شوێن لەلایەن لیژنەکانی چاودێری و تەندروستی، بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان و رێکارەکانی خۆپارێزی داخراون".
PM:05:13:07/07/2020
ئهم بابهته 1148
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت