مزگه‌وتی گوندێكی سه‌ر به ئامێدی ئاگری گرت و به‌ته‌واوی سووتا
دیمەنی سووتانی مزگەوتەکە.. فۆتۆ: وێستگە نیوز
وێستگه نیوز ـ ره‌ڤه‌ند گوهه‌رزی
له گوندێكی سه‌ر ناحیەی سەرسەنگ لە رۆژئاوای قه‌زای ئامێدی مزگه‌وتی گونده‌كه به‌ته‌واوی سووتا و زانیارییه‌كانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هۆكاره‌كه‌ی شۆرتی كاره‌با بووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، له گوندی بیباڤای سه‌ر به ناحیه‌ی سه‌رسه‌نگ له رۆژئاوای قه‌زای ئامێدی سه‌ر پارێزگای دهۆك، مزگه‌وتێك به‌ته‌واوی كه‌لوپه‌له‌كانی ناوی سووتاوه.
شایه‌تحاڵێك كه دانیشتووی گونده‌كه‌یه به‌م جۆره رووداوه‌كه‌ی بۆ وێستگه نیوز باسكرد، "نیوه‌ڕۆ كه نوێی به كۆمه‌ڵمان له مزگه‌وت كرد و رۆیشتینه‌وه بۆ ماڵه‌وه بینیمان دووكه‌ڵ له مزگه‌وته‌كه به‌رز ده‌بێته‌وه، كه گه‌یشتینه‌وه مزگه‌وت بۆ ئه‌وه‌ی ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ین ته‌ماشامان كرد به‌رادێكی ئاو له نزیك ده‌رگای ژووره‌وه‌ی مزگه‌وته‌كه بوو شۆرتی كاره‌بای دروست كردبوو به‌و هۆیه‌وه ئاگره‌كه كه‌وتبوه‌وه".
ئه‌و شایه‌تحاڵه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: كه زۆرینه‌ی كه‌لوپه‌له‌كانی ناو مزگه‌وته‌كه سووتاون، ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه قورئانه‌كان بوون كه زیانیان به‌رنه‌كه‌وتووه و ئاگره‌كه نه‌یگه‌یشتووه‌تێ.
PM:04:45:07/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 1648
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت