مه‌سرور بارزانی داوای بە سزا گەیاندنی بکوژانی هیشام هاشمی دەکات

‌مەسرور بارزانی

وێستگه‌ نیوز ـ
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لەبارەی کوشتنی شرۆڤەکاری سیاسی هیشام هاشمی رایگەیاند، "بە تووندی تیرۆرکردنی شەرمەزار دەکەم و داوای به‌ سزا گه‌یاندنی بكوژانی ده‌كه‌م".

 
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا سەرەخۆشیی خۆی ئاڕاستەی بنەماڵەی هیشام هاشمی و هاوکارانی دەکات.
 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هیوادەخوازێت: "بکەرانی ئەو تاوانە بە زووترین کات بدۆزرێنەوە و بە سزای خۆیان بگەن".
 
ئێوارەی رۆژی دووشەممە 6ی ته‌مموزی 2020، هیشام هاشمی، شرۆڤەکاری سیاسیی و ئەمنیی عیراقی لە بەغدا لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو تەقەی لێکراوە و تیرۆرکرا.

هیشام هاشمی هیشام هاشمی لە دوایین توویتەکانی ئاماژەی بەوە داوە کە هێزە هاوبەشەکانی عیراق و هێزەکانی پێشمەرگە بەیەکەوە بەنیازی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی سنووردارن لە ناوچە کێشە لەسەرەکان لەدژی چەکدارانی داعش.
 
هەر ئەمڕۆ سێشەممە 07-07-2020 ، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان توویتێکی لەبارەی تیرۆرکردنی هیشام هاشمی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "به‌ تووندی سه‌رکۆنه‌ی تیرۆرکردنی لێکۆڵه‌ر و پسپۆڕی ئه‌منیی عیراقی هیشام ئه‌لهاشمی ده‌که‌م که‌ دوێنێ لە هێرشێکی پلان بۆ داڕێژراودا له‌ به‌غدا تیرۆر کرا".
 
نوێنەرایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یونامی) سەرکۆنەی کوشتنی هیشام هاشمی کرد و رایگەیاند، جێنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عیراق بە هەواڵی کوشتنی د. هیشام هاشمی تووشی شۆک بوو. دەشڵێت: "زۆر بە تووندی ئەم تاوانە قێزەون و ترسنۆکانە سەرکۆنەدەکەین و داوا لە حکومەت دەکەین زوو ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە بدۆزێتەوە و سزایان بدات".
 
هەروەها بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عیراق و مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە بەیاننامەیەکدا سەرکۆنە و ئیدانەی تیرۆرکردنی هیشام هاشمیان کرد و رایانگەیاند، کە دەبێت تاوانباران بەزووترین کات بدۆزرێنەوە و بدرێنە دادگا.
 
هــ. ر


PM:02:58:07/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 1200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو