بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز له‌ خانه‌قینی دا


وێستگه‌ نیوز ـ

بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز له‌ قه‌زای خانه‌قینی دا و له‌ لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه‌ هه‌ستی پێكرا.


لەبەیانامەیەكدا ناوەندی بومەلەرزەزانی سەربە دەستەی گشتی بومەلەرزەو كەشناسی عیراق رایگەیاند: "كاتژمێر 11:52و 25 چركەی پێشنیوەرۆی ئەمرۆ سێشەممە 7ی ته‌مموزی 2020، بومەلەرزە شاری سەرپێڵ و زەهاوی بەدووری 21 كیلۆمەتر لە شاری خانەقینی داوه‌".

ناوەنده‌كه‌ ئاماژەی به‌وه‌ كردووه‌، بوومه‌له‌رزه‌كه‌ بە گوڕی 4.5 پله‌ به‌ پێوه‌ری رێخته‌ر بووه‌، دانیشتوانەكەی هەستیان پێ كردوەو هیچ زیانێكیشی نەبووە.


PM:02:14:07/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 3220 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت