سەبارەت بەبەرهەمی جوتیاران بڕیارێكی نوێ درا

‌دیمەنێك لەكۆبوونەوەكە


وێستگە نیوز-
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، بازگەكان دەكرێنەوە و بەرهەمی جوتیاران هەناردەی ناوچەكانی دیكەی عێراق دەكرێن.

ئەم قسانەی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئەمڕۆ لەمیانەی كۆبوونەوەیدا بووە لەگەڵ فراكسیۆنی نەوەی نوێ لەپەرلەمانی كوردستان كە سەردانیان كردووە.

كاوە عەبدولقادر، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی نەوەی نوێ رایگەیاندووە، داوایان لەوەزیری كشتوكاڵ كردووە كارگەی دۆشاوی تەماتەی ھەریر بكرێتەوە بۆئەوەی بەشێك لەبەرھەمی جوتیاران لەو كارگەیە ساغ بكرێتەوەو ژمارەیەكی زۆری گەنجی ناوچەكەش بخرێنە سەر كارو بەرھەمی ئاوی تەماتەی خۆماڵیش بەنرخێكی ھەرزانتر لە ئاوی تەماتەی بیانی بخرێتە بازاڕەوە، وەزیری كشتوكاڵ ڕایگەیاند كە ئیشیان لەسەر كردوەو بەڵێنیدا كە لە چەند ڕۆژی داھاتوو كارگەی دۆشاوی تەماتەی ھەریر بكەوێتە كار.
بەوتاەی كاوە عەبدولقادر، وەزیری كشتوكاڵ روونیكردۆتەوە كە بڕیاریش دراوە بازگەكان بكرێنەوە بۆئەوەی جوتیاران بەرھەمەكانیان ھەناردەی باشوور و ناوەڕاستی عێراق بكەن.

بەهۆی ساغنەبوونەوەی بەرهەمەكانیان، دوێنێ ژمارەیەك جوتیاری شاری هەولێر خۆپیشاندانیان كرد و بەرهەمی تەماتەكەیان لەسەر شەقامەكان فڕێدا.



PM:12:27:07/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 1852 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو