وەزارەتی دارایی: پڕکردنەوەی سەرجەم پۆستی وەزارەت لەرێگەی CVـیەوە دەبێت
وێستگەنیوز-
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە کاتی چۆڵبونی پۆستی بەڕێوەبەر و جێگری بەڕێوەبەری فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی، پێویستە دەرگای خۆپاڵاوتن و cv پێشکەشکردن بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی ئەو فەرمانگەیە بە گوێرەی ئەزمون و بڕوانامە بە یەکسانی بڕەخسێندرێت و وەزارەت دوای پێشکەشکردنی ناوەکان، کاندیدی هەڵبژێردارو یەکلایی دەکاتەوە.
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا کە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتیە گشتییەکانی کردوە رایگەیاند، لە کاتی چۆڵبونی پۆستی بەڕێوەبەر و جێگری بەڕێوەبەری فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی، ناوی ئەو کەسانەی کە شایستەی پڕکردنەوەی ئەو پلە و پۆستانەن بە رەچاوکردنی خزمەت، بڕوانامە و لێهاتوویی و لە رێگەی ناردنی CV بۆ هەر پۆستێک بە مەرجێک لە سێ کەس کەمتر نەبێت، رەوانەی دیوانی وەزارەت بکرێن.
ئەوەش هاتوە، ئەو پۆستەی چۆڵ دەبێت، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانگەوازێک بۆ پڕکردنەوەی پۆستەکە ئاڕاستەی سەرجەم فەرمانبەران دەکات و دەبێت دەرفەتی هەلی یەکسان بۆ سەجەم فەرمانبەران بڕەخسێندرێت، بە پێچەوانەوە فەرمانبەری شایستە مافی ئەوەی هەیە راستەوخۆ سی ڤی بۆ وەزارەت بنێرێت.
هـ.هـ
AM:11:40:07/07/2020
ئهم بابهته 13928
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت