ناوی ئەو لایەنە ئاشکرادەکرێت کە لەپشت کوژرانی هیشام هاشمی بووە
وێستگەنیوز-
یەکێک لە هاوڕێ نزیکەکانی هیشام هاشمی، رۆژنامەنوس و شارەزایی ئەمنی عێراق رایگەیاند، ئێوارەی دوێنێ دوشەممە و ماوەیەک بەر لە کوژرانی هیشام ئاگاداری کردوەتەوە کە "لایەنگرانی حزبوڵای عێراق" هەڕەشەی کوشتنی لێدەکەن و داوای راوێژی لێکردوە.
غه‌یس ته‌میمی، توێژه‌ر و لێكۆڵه‌ر له‌باره‌ی ئاشتیی و یەکێک لە هاوڕێ نزیکەکانی هیشام هاشمی، له پەرەی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، له په‌یامێكیدا كه ئاراسته‌ی موسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی كردوه دەڵێت،"به‌ڵگه‌م لایه كه ئه‌و لایه‌نه ئاشكرا ده‌كات هیشام هاشمی کوشتوە، نامەکە هیشام به‌رله‌وه‌ی گیانله‌ده‌ستبدات بۆی نا‌ردوم، ته‌واوی ئاماده‌یی خۆم ده‌رده‌بڕم بۆ راده‌ستكردنی ئه‌و زانیارییانه به‌ته‌واوی ورده‌كاریه‌كانه‌وه."
بە گوێرەی بەڵگەنامەکە کە بریتیە لە گفتوگۆیەکی نێوان ئەو دو لێکۆڵەرە لە رێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی وەتس ئەپ، هیشام هاشمی دەڵێت، "کەتیبەکانی حزبوڵای عێراق، هەڕەشەیان لێکردوم و بەلەناوبردنم لەسەر دەستی کەسانی راستگۆ، وەکو ئەزمونی خۆت چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو بابەتەدا بکەم".
ئەو لێکۆڵەرە رو دەکاتە سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی لەوەکردوە،"كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌هه‌مان لایه‌نی بكوژی هیشام هاشمیه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنم لێكراوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه پێشتر رامگه‌یاندوه به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌رم له‌سه‌ر بكوژی هاشمی له‌لایه، بۆیه چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوێست له‌كازمی ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر من كوژرام، تۆ به‌رپرسیاری خوێنی من و هیشام هاشمیت."
هیشام هاشمی، چاودێری سیاسی و ئەمنی دیاری عێراق شەوی 6ی تەمموز دەستڕێژی گولەی لێ‌کرا و لەبەردەم ماڵەکەی خۆی لەناوچەی زیونەی رۆژهەڵاتی بەغدا کوژرا، ئەو روداوەش کاردانەوەی سەرکردەکانی عێراق و ناوەندە زانستی و رۆژنامەنوانییەکانی لێکەوتوەتەوە و ئیدانەی ئەو رەفتارە دەکەن.
AM:08:53:07/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 10460
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت