سه‌رۆك كۆماری عیراق و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ده‌كه‌ن

‌حەسەن کەعبی و بەرهەم ساڵح

وێستگه‌ نیوزـ

سه‌رۆك كۆماری عیراق و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆبونه‌وه‌ و جه‌ختیانكرده‌وه‌ كه‌ ده‌بێت په‌له‌ بكرێت له‌ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن كه‌ زامنی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت بكات.

ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عیراق بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ د.به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق لە كۆشكی سەلام لە بەغدا، پێشوازیی كرد لە حەسەن كەعبی، جێگری یەكەمی سەرۆكی په‌رله‌مان و لەو دیدارەدا گفتوگۆكرا لەبارەی دوا پێشھاتە سیاسی و ئەمنی و ئابورییەکانی وڵات و هەوڵەکانی دامەزراوەکانی دەوڵەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆرۆنا. 

به‌پێی ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی، لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا جەختكراوه‌ته‌وه‌ لە پێویستی پەلەكردن لە یەكلایكردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەكان، بەجۆرێک زامنی دیاریكردنی وادەیەك بكات بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پاك و پێگەرد، تاوەکو رێگە خۆش بكات هاوڵاتیان بە شێوەیەكی دادپەروەرانە بەشداریی تێدا بکەن.


PM:06:01:06/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 1316 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت