موشەكێك ئاڕاستەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا کرا

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌ نیوز ـ
موشەکێکی کاتیۆشا ئاڕاستەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا کرا، بەڵام له‌ رێگه‌ی سیستمی موشه‌كی پاتریۆته‌وه‌ له‌ ئاسمان تێكشكێندرا.


سەرچاوە ئەمنییه‌كانی عیراق رایانگەیاند، موشەکێکی کاتیۆشا ئاڕاستەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا کراوە و لەرێگەی سیستمی موشەکی پاتریۆتەوە لە ئاسمان تێکشکێنراوە، پاشماوەی موشەکەکەش لە نزیک پردی هەڵواسراو لە ناوچەی سەوز کەوتە خوارەوە.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ لە ماوەی مانگی رابردوودا زیاتر لە 20 موشەک ئاڕاستەی ناوچەی سەوز و باڵیۆزخانەی ئەمریکا له‌ عیراق کراون.

لای خۆیه‌وه‌ عەلی غانمی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگەیاندوه‌، "باڵیۆزخانەی ئەمریکا کراوەتە سەربازگە و مەشق و راهێنانی سەربازی تیادا ئەنجام دەدرێت و چەکی قورس و جۆراوجۆری تیادایە، ئەمەش دوورە لە بەندەکانی رێککەوتننامەی ڤییەننا بۆ رێکخستنی دیپلۆماتی".


AM:08:28:05/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 1812 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت