پەیامی گۆڕان بۆ رۆژی سەربەخۆی ئەمریکا


وێستگەنیوز-
بەبۆنەی ساڵیادی سەربەخۆیی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لە رێگای نامەیەکەوە پیرۆزبایی ئەو یادەی گەیاندوەتە کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر.

بە گوێرەی میدیای گۆڕان ئەمڕۆ شەممە، 4ی تەموزی 2020 بە بۆنەی رۆژی سەربەخۆیی ئەمریکا، عومەر سەید عەلی، رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لە رێگای نامەیەکەوە پیرۆزبایی گەیاندە کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر.

ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا  لە رۆژی 4ی تەموزی 1776دا سەربەخۆیی لە  شانشینی یەکگرتوی بریتانیا وەرگرتوە و لەو ڕۆژەدا سەربەخۆیی ئەمریکا لەلایەن هەردولاوە واژۆ کراوە.


PM:10:38:04/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 4444 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت