له‌بری كه‌پڵه‌كه‌ی چوو بۆ تاقیكردنه‌وه
وێستگه نیوزـ
له ئوردن گه‌نجێك وه‌ك كچ خۆی گۆڕی و وتیشی له‌بری ئه‌و كچه‌ی كه خۆشیده‌وێت و شه‌یدایه‌تی، تاقیكردنه‌وه‌ی به‌كه‌لۆری بكات، به‌ڵام كاره‌كه‌ی سه‌ری نه‌گرت و ده‌ستگیركرا.
له‌ناوچه‌ی ره‌سیفیه له ئوردن، چاودێرانی هۆڵێكی تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كان و پۆلیسی پاسه‌وانی و پۆلیسی خانمان كه بۆ پاراستنی هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌كان له‌وێ بوون، گومانیان له كه‌سێك كرد كه جلی كچانه‌ی له‌به‌ردایه و ده‌یه‌وێت بچێته هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌كانه‌وه.
چاودێره‌كان به‌هاوكاریی پۆلیسی خانمان كه‌سه‌كه‌یان پشكنی و بۆیان ده‌ركه‌وت كه ئه‌مه كوڕه نه‌ك كچ، كوڕه‌كه ویستبوی له‌بری خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بچێته تاقیكردنه‌وه‌كانه‌وه و نمره بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بهێنێت.
هه‌رچه‌نده گه‌نجه‌كه هه‌وڵیدابوو روخساری خۆی بگۆڕێت و نیقابیشی پۆشی بوو تا قژی بشارێته‌وه و ئاشكرا نه‌بێت، به‌ڵام نه‌یتوانی بوو سیفاته گه‌نجانه و پیاوانه‌كه‌ی به روخسارییه‌وه بشارێته‌وه و له‌كاتی هه‌وڵدان بۆ چوونه ناو هۆڵه‌كه ده‌ستگیر كرا.
PM:07:07:04/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 5132
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت