نرخی كیسه‌یه‌ك "شله زه‌رده‌كه‌ی چاكبوانی كۆرۆنا" له عیراق گه‌یشتوه‌ته 20 وه‌ره‌قه
وێستگه نیوزـ
پلازمای خوێنی چاكبوان له ڤایرۆسی كۆرۆنا، بوه‌ته بازرگانییه‌كی پڕ قازانج بۆ هه‌ندێك له عیراقییه‌كان، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه هه‌ژارن و له ڤایرۆسه‌كه چاكبونه‌ته‌وه.
ئاژانسی شینهوای چین راپۆرتێكی له‌سه‌ر ئه‌و بازرگانیكردنه له عیراق بڵاوكردوه‌ته‌وه و رایگه‌یاندوه كه ئێستا نرخی یه‌ك كیس پلازمای خوێنی چاكبوه‌كان له عیراقدا گه‌یشتوه‌ته 2000 دۆلار (20 وه‌رقه)، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه توشبوی وا هه‌یه له‌پێناو رزگاركردنی ژیانیدا ئاماده‌یه به هه‌ر نرخێك بێت ده‌ستی بكه‌وێت.
عیراق له‌دوای سعودیه و ئێران، سێیه‌م وڵاتی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته كه رۆژانه ژماره‌ی توشبوان به ڤایرۆسی كۆرۆنا تیایدا زیاد ده‌كات.
ئاژانسه‌كه پۆستی فه‌یسبوكی هاوڵاتییه‌كی كه‌ركوكی بڵاوكردوه‌ته‌وه كه له‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه داوای پلازمای خوێنی چاكبوه‌كان بۆ باوكی ده‌كات كه له توشی ڤایرۆسه‌كه بووه و له نه‌خۆشخانه كه‌ره‌نتینه كراوه.
توشبویه‌كیش كه له ڤایرۆسه‌كه چاكبوه‌ته‌وه به ئاژانسه‌كه‌ی راگه‌یاندوه ئه‌وكاته‌ی هه‌موو ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی توشی كۆرۆنا بوون، كه‌س بێزی نه‌هاتووه لێیان نزیك ببنه‌وه و وه‌ك عه‌یبه‌یه‌ك وا بووه بۆیان.
ئاژانسه‌كه ده‌ڵێت زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی پلازما ده‌فرۆشن خه‌ڵكی هه‌ژار و بێ ده‌رامه‌تن و له رێگه‌ی ده‌ڵاڵه‌وه ماڵه ده‌كه‌ن و له‌به‌ر لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی نا‌وێرن به ئاشكرا ئه‌و كاره بكه‌ن.
پزیشكێكی عیراقیش به ئاژانسی شینهوای وتوه كه بازرگانیكردن به پلازمای خوێنی چاكبوانی كۆرۆنا كێشه‌یه‌كی زۆر مه‌ترسیداره و له رووی ئه‌خلاقی و زانستییه‌وه قبوڵكراو نییه.
PM:11:30:03/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 3140
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت