وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق: زیاترله‌ 2300 كه‌سی دیكه‌ توشی كۆرۆنا بوون


وێستگه‌ نیوزـ

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق رایگه‌یاند كه‌ له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێر رابردوودا له‌ شاره‌كانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان دوو هه‌زار و 312 كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 102 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

له‌ ئاماری 24 كاتژمێری رابردوودا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق رایگه‌یاندووه‌ كه‌ توشبوه‌ نوێیه‌كان له‌ شاره‌كانی به‌غدا و شاره‌كانی دیكه‌ی ناوه‌ڕاست و باشوری عیراقن و له‌ سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك و كه‌ركوكیش توشبوی نوێ تۆمار كراون، به‌جۆرێك له‌ سلێمانی 177 و له‌ هه‌ولێر 73 و له‌ دهۆك 4 و له‌ كه‌ركوك 76 كه‌س توشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوون.

ئاشكراشیكردووه‌ كه‌ هه‌ر له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا هه‌زار و 688 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه‌ و جگه‌له‌ شاره‌كانی به‌غدا و ناوه‌ڕاست و باشور، له‌ سلێمانی 26 كه‌س و له‌ هه‌ولێر 56 و دهۆك 4 و له‌ كه‌ركوكیش 48 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه‌.

هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 102 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و له‌و ژماره‌یه‌ش هه‌شتیان له‌ سێمانی و دوو توشبوو له‌ هه‌ولێر و شه‌شی دیكه‌ش له‌ كه‌ركوك.

به‌ گشتی له‌ عیراق 56 هه‌زار و 20 كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش دوو هه‌زار و 262 كه‌س گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و 29 هه‌زار و 600یش چاكبونه‌ته‌وه‌.


PM:04:38:03/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 3476 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو