له كه‌ربه‌لا پیاوێك چوار منداڵی خۆی لە خه‌ودا سووتاند
وێنەی تۆمەتبارەکە لەدوای دەستگیرکردنی لەلایەن پۆلیس
وێستگه نیوز ـ
پۆلیسی پارێزگای كه‌ربه‌لا، پیاوێكی ده‌ستگیركرد، كه به‌هۆی كێشه و ناكۆكی خێزانی، چوار منداڵی خۆی به به‌نزین سووتاندووە، لەکاتێکدا لەخەودابوون.
رووداوه‌كه، شه‌وی رابردوو له ناوچه‌ی "حه‌ی عه‌سكه‌ری" له قه‌زای "الحر" روویداوه و، به‌یانی ئه‌مڕۆ پۆلیس ئاگاداركراوه‌ته‌وه، كه كوڕێك و سێ كچ لە رووداوەکە بوونەتە قوربانی.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوی پۆلیسی پارێزگای كه‌ربه‌لا، ئه‌و پیاوه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی بووه‌ته كێشه‌یان، له ئاكامدا گه‌یشتوونه‌ته ئه‌وه‌ی لێكجیاببنه‌وه، بۆیه ژنه‌كه ماڵه‌كه‌ی جێهێشتووه.
دوای ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی ماڵه‌كه جێده‌هێڵێت، پیاوه‌كه ده‌رگا له‌سه‌ر منداڵه‌كانی داده‌خات و به‌نزینیان پیادا ده‌كات و ده‌یانسووتێنێت، له كاتێكدا منداڵه‌كان خه‌وتوون.
پیاوه‌كه له‌دایكبووی ساڵی 1969ـیه، ئێستا له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركراوه و دانی به تاوانه‌كه‌شیدا ناوه، بڕیاره دوای ته‌واوبوونی لێكۆڵینه‌وه، بدرێته دادگا بۆ ئه‌وه سزای به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت.
PM:01:24:02/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 2660
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت