دوایین زانیاری له‌سه‌ر ئازادكردنی زاوایه‌كی سه‌دام حسێن
جه‌مال مسته‌فا عه‌بدوڵا سوڵتان و حەلا سەدام حسێن
وێستگه نیوزـ
كۆمیسۆنی مافه‌كانی مرۆڤ له عیراق رایگه‌یاند كه به‌رپرسانی به‌غدا، مێردی حه‌لای كچی سه‌دامیان ئازاد كردوه، به‌ڵام میدیاكانی عیراق ئه‌و هه‌واڵه‌یان به‌درۆخسته‌وه، هاوكات ئازادكردنی دوو گه‌وره ئه‌فسه‌ری سه‌رده‌می سه‌دام پشتڕاست كراوه‌ته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانیا له‌زاری سه‌رچاوه‌كانی كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ له عیراق بڵاویكرده‌وه كه به‌رپرسانی به‌غدا موقه‌ده‌م جه‌مال مسته‌فا عه‌بدوڵا سوڵتان، مێردی حه‌لای كچی سه‌دام حسێن و به‌رپرسی كاروباری هۆزه‌كانی سه‌رده‌می رژێمی به‌عس، دوای كۆتایی هاتنی ماوه‌ی زیندانیكردنی، ئازاد كراوه.
دوای ئه‌و ده‌نگۆیانه میدیاكانی عیراق بڵاویانكرده‌وه كه ئه‌و زانیارییانه ناڕاست و زاواكه‌ی سه‌دام له دوایین دۆسیه‌دا ئازاد كراوه، به‌ڵام دۆسیه‌ی دیكه‌ی له‌سه‌ر ماوه و په‌ڕاوی نوێی بۆ كراوه‌ته‌وه و له‌وانه‌یه ئه‌و دۆسیانه شه‌ش مانگی دیكه‌ی پێ بچێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، دوای كۆتایی هاتنی ماوه‌ی زیندانییه‌كه‌ی، به‌رپرسانی عیراق عه‌مید روكن به‌رزان عه‌بدولغه‌فور، یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی گاردی كۆماریی سه‌رده‌می سه‌دامیان ئازاد كرد.
به‌رزان عه‌بدولغه‌فور سلێمان مه‌جید تكریتی، له‌دایكبووی ساڵ 1960ه و یه‌كێك بووه له سه‌ركرده‌كانی گاردی كۆماری و ئه‌ندامی حزبی به‌عس بووه، هاوكات برای لیوا رۆكان عه‌بدولغه‌فور بووه كه پاسه‌وانی شه‌خسیی سه‌دام بووه.
به‌رزان عه‌بدولغه‌فور له شه‌ڕی ئازادكردنی عیراق و له هێرشه‌كانی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا به برینداری كه‌وتوه‌ته ده‌ست هێزه‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌وانیش راده‌ستی حكومه‌تی عیراقیان كرد.
هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌ی رابردوودا حكومه‌تی به‌غدا فه‌ریق روكن وه‌لید حه‌مید تۆفیق ناسری، پارێزگاری به‌سره‌ی سه‌رده‌ی سه‌دامی دوای 17 ساڵ له زیندانی و ته‌واوبوونی ماوه‌ی زیندانییه‌كه‌ی ئازاد كرد.
حەلا سەدام حسێن
جه‌مال مسته‌فا عه‌بدوڵا سوڵتان و حەلا سەدام حسێن
به‌رزان عه‌بدولغه‌فور سلێمان مه‌جید تكریتی
فه‌ریق روكن وه‌لید حه‌مید تۆفیق ناسری
PM:11:47:01/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 9412
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت